گرنگترینمۆندیالی یانەکان

نۆیەر هێرشێكی توند دەكاتە سەر دۆناروما

Yariga App

یاریگا –

مانوێل نۆیەر، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشن هێرشێكی توند دەكاتە سەر جیانلویجی دۆناروما گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەی پاریس سانجێرمان.

شەوی رابردوو پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن لە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی یانەكان رووبەرووی یەک بوونەوە و یارییەكەش بە بردنەوەی پاریس بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتاییهات.

لە کۆتا خولەکی گێمی یەكەمدا جیانلویجی دۆناروما، گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان بەتووندی خۆی بەقاچی جەمال موسیالا، هێرشبەری بایرن میونشن کێشا و تووشی پێکانێکی سەختی کرد.


لە دوای یارییەكە مانوێل نۆیەر گوتی:

دەبێت ئامادەبیت مەترسی پێكانی بەرامبەرەكەت وەربگریت، چوومە لای و پێم گووت; ناتەوێت بچیت یاریزانەكەمان ببینیت؟ ئەوە بابەتی رێزگرتنە، پێوویستە بچیتە لای یاریزانەكە و هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ بخوازیت.

یاریی خاوێن هەمیشە بەشێكە لە تۆپی پێ، ئەگەر لە جێگای ئەو بوومایە بە شێوازێكی جیاوازتر مامەڵەم دەكرد.

چاوەڕوان دەكرێت لە قۆناخی پێش كۆتایی چامی جیهانی یانەكان پاریس سانجێرمان رووبەرووی ریال مەدرید ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button