ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

وۆکەر نزیکە لەوەی پەیوەندی بە یانەیەکی پرێمەرلیگەوە بکات

Yariga App

یاریگا –

هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کایل وۆکەری بەرگریکاری مانچێستەر سیتی لەگەڵ بێرنلی گەیشتووەتە رێککەوتن و نزیکە لەوەی پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

ئەم هەواڵی میرکاتۆیە کە لەناکاو لە میدیاکان بڵاوکرایەوە دەکرێت بێت بە سەرسوڕهێنەرترین گواستنەوەکانی هاوینەی پرێمەرلیگ. وۆکەری تەمەن 35 ساڵ، یاریزانی سەرەکیی هێڵی بەرگری مانچێستەر سیتی و ئینگلتەرا بووە لە ساڵانی رابردوودا. بە ئەزموونی زۆری لە کێبڕکێی ناوخۆیی و ئەوروپیدا، خێرایی و هێزی جەستەیی و زیرەکی تاکتیکی خۆی لە بەرزترین ئاستی تۆپی پێی ئینگلیزیدا سەلماندووە. بەڵام لەگەڵ کەمبوونەوەی ماوەی یاریکردنی وەرزی رابردوو و هاتنی رووخساری نوێ بۆ سیتی و پەیوەندی کردنی بە خواستن بۆ میلان، پێدەچێت کاتی گۆڕانکاری بۆ بەرگریکارەکە هاتبێت.

پەیوەندی کردنی وۆکەر بە بێرنلی، هەنگاوێکی گەورە دەبێت بۆ هەردوو لایەن. بۆ بێرنلی، هاتنی یاریزانێکی خاوەن ئەزموونی نێودەوڵەتی وەک وۆکەر نەک تەنیا بەرگریکردنیان بەهێزتر دەکات بەڵکو نمونەیەک بۆ یاریزانە لاوەکانیش دەڕەخسێنێت. تا ئێستا وردەکارییە داراییەکانی گواستنەوەکە رانەگەیەندراوە، بەڵام بەگوێڕەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، لە دوایی پشکنینە پزشکییەکان یانەکە گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو ساڵ پێشکەشی بەرگریکارەکە دەکات و مانچێستەر سیتیش لە ئەگەری یاریی کردنی وۆکەر لە 70٪ یارییەکان و مانەوەی بێرنلی لە پرێمەرلیگ بڕی 5 ملیۆن پاوەند وەکوو پاداش وەردەگرێت.

هاندەرانی بێرنلی هیواخوازن ئەم هەنگاوە دەستپێکی سەردەمێکی نوێی سەرکەوتن بێت بۆ یانەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button