تەواو؛ پێنج یاریزانی مانچێستەر یونایتد دەیانەوێت یانەكە جێبهێڵن

یاریگا –
پێنج یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیانەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ریزەكانی یانەكەیان جێبهێڵن.
وەرزی رابردوو مانچێستەر یونایتد بە وەرزێكی خراپدا تێپەڕی و بو جۆرێک لە پلەی پازدەیەمی پرێمەرلیگ كۆتایی بە وەرزی 2024/25 هێنا.
🚨 Marcus Rashford, Antony, Alejandro Garnacho, Tyrell Malacia and Jadon Sancho have all informed Manchester United they wish to leave.
Club understanding of their position and have delayed their return date until later in July to allow them time to explore solutions further.… pic.twitter.com/koO5WmI7wl
— Ben Jacobs (@JacobsBen) July 4, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی بێن جاكۆبس، هەریەک لە یاریزانان ماركوس راشفۆرد، ئالیخاندرۆ گارناچۆ، ئانتۆنی، تایرێل مالاسیا و جەیدن سانچۆ داوای رۆیشتنیان لە ریزەكانی مانچێستەر یونایتد كردووە.
مانچێستەر یونایتد وادەی گەڕانەوەی ئەو یاریزانانەی تاوەكو كۆتایی مانگی تەمموز دواخستووە بۆ ئەوەی رێگا چارەیەک بۆ خۆیان بدۆزنەوە.