ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترینمۆندیالی یانەکان

کۆمپانی؛ تیپه‌كه‌م بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌موو تیپه‌كان ئاماده‌یه‌

Yariga App

یاریگا –

ڤینسێنت کۆمپانی ڕاهێنەری بایرن میونشن ستایشی ئەو کەشوهەوای تایبەتەی کرد کە هاندەرانی فلامینگۆ لە قۆناخی شازه‌ دروستیان کرد، كه‌ تیپه‌ باڤارییه‌كه‌ یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.

لە یاریی لوتکەی قۆناخی چارەکی کۆتاییدا، بایرن میونشن رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە، کە بڕیارە رۆژی 5ی تەمموز لە ئەتلەنتا بەڕێوەبچێت، سەبارەت بە یارییەکەش کۆمپانی رایگەیاند، داوای چیتر له‌ تیپه‌كه‌م بكه‌م ئێمه‌ ئامادەیین بۆ ئەو یارییه‌.


کۆمپانی DAZN گوتی ، هەستم کرد دوو هێندە زیاتر هاندەری فلامینگۆ له‌ یاریگا بوون، چونکە کەشوهەواکە زۆر تایبەت و وزەبەخش بوو.


ئاماژەی بەوەشکرد، یارییەکی باش بوو بۆ هاندەران، لە 20 خولەکی یەکەمی یارییەکە ئاستێکی باشمان پێشکەشکرد، بەڵام چڕی یارییەکە و  بەهێزی ئه‌وان یارییه‌كه‌ی قورس كرد.

سەبارەت بە پاریس سان جێرمان له‌ قۆناخی چاره‌گی كۆتایی راهێنه‌ری یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ گوتی،  ئەوان بە درێژایی رکابەرییەکان بەرەو پێشەوە دەچن، ئەوەش کاری ڕاهێنەر و تیپەکەیە، ئێمه‌ ده‌زانین چیمان پێویسته‌ له‌م یارییه‌، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە ئێستا پشوو بدەین و یارییەکەی فلامینگۆ له‌بیربكه‌ین، دەبێت زۆرترین سوود لەو ڕۆژانه‌ وەربگرین بۆ ئەوەی وزەمان بەدەستبهێنینەوە.

له‌ كۆتاییدا رایگه‌یاند، پاریس سانجێرمان پاڵه‌وانی ئه‌وروپایه‌ یارییكردن به‌رامبه‌ر ئه‌م تیپه‌ ئاسان نابێت، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین باشترین ئاستی خۆمان پێشكه‌ش بكه‌ین و ئێمه‌ بایرنین له‌ هیچ تیپێك ناترسین.

بابەتی زیاتر

Back to top button