بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

دوایین زانیارییەكان؛ مێسی پەیوەندی بە هیلالەوە دەكات؟

Yariga App

یاریگا –

دەنگۆكان دەربارەی داهاتووی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی بەردەوامە.

مێسی لە هاوینی 2023 پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی کرد، لە دێسێمبەری ئەمساڵ گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی پەیوەندیكردنی لیۆنێل مێسی بە خولی رۆشنی سعوودیەوە بڵاوبوویەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی گیلیەم بالاگی رۆژنامەنووسی CBSsports، بەهیچ شێوەیەک ئەو دەنگۆیانە راست نییە كە باس لە كۆبوونەوەی باوكی مێسی و یانەی هیلال دەكەن.

ئینتەر مەیامی و لیۆنێل مێسی هێشتا لە گفتوگۆدان بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

لیۆنێل مێسی سەركردایەتی ئینتەر مەیامی كرد و توانی یانەكەی بگەیەنێتە قۆناخی شازدەی جامی جیهانی یانەكان و لەو قۆناخەشدا رووبەرووی پاریس سانجێرمان دەبنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button