بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ ئەمجەد رازی دەیەوێت بۆ 7 گۆڵ بگەڕێتەوە یانەی هەولێر

دەیەوێت وەرزی داهاتوو بە درێسی هەولێر یاریی بکات ئینجا واز لە یاریکردن بهێنێت

Yariga App

یاریگا –

ئەمجەد رازی دەیەوێت بگەڕێتەوە ریزەکانی یانەی هەولێر و ببێتە گۆڵکاری مێژوویی یانەکە، ئینجا لەو یانەیە واز لە یاریکردن بهێنێت.

ئەمجەد رازی هێرشبەری بەناوبانگی عێراقی لە دوایین یاریی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای فڕانسۆ هەریری ئامادەبوو، لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگاـی راگەیاند :’دەمەوێت بگەڕێمەوە ریزەکانی هەولێر و بۆ ماوەی ساڵێک گرێبەست لەگەڵ یانەکە واژۆ بکەم، دەمەوێت هەولێر دوایین وێستگەی کاروانی وەرزشی من بێت، چونکە ئەم یانەیە و هاندەرانی لەلای من تایبەتن’.

هەروەها هێرشبەرە 34 ساڵانەکە دەشڵێت :’دەمەوێت لە هەولێر ساڵێکی دیکە یاریی بکەمەوە و ببمە گۆڵکاری مێژوویی یانەکە، پێویستم بە حەفت گۆڵە بۆ ئەوەی بەپێش لوئەی سەڵاح بکەومەوە و ببمە خاوەنی زۆرترین گۆڵ لە مێژووی یانەکە، ئینجا واز لە یاریکردن بهێنم’.

ئەمجەد رازی بە درێسی یانەی هەولێر 99 گۆڵی کردووە و تەنیا حەفت گۆڵی پێویستە بۆ ئەوەی ریکۆردی لوئەی سەڵاح  بشکێنێت کە بە تۆمارکردنی 105 گۆڵ گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button