ئینگلتەرا

جێرارد دیلۆفیو تا کۆتایی وەرز دوور دەکەوێتەوە

یاریگا- بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی بەرامبەر لیڤەرپووڵ دووچاری هات، جێرارد دیلۆفیو تا کۆتایی وەرز دوور دەکەوێتەوە.

لە دەستدانی یاریزانە ئیسپانییەکە لەم کاتەدا گورزێکی قورسە بەر واتفۆرد دەکەوێت، بەوپێیەی یانەکە دەجەنگێت تا لە ناوچەی دابەزین دووتر بکەوێتەوە.

لە هەفتەی 28ی خولی ئینگلیزیدا، واتفۆرد وانەیەکی مێژوویی پیشانی هەمووان دا، کاتێک بە سێ گۆڵی خاوێن لە لیڤەرپووڵی پێشەنگ و هەرگیز نەدۆڕاوی ئەم وەرزەی بردەوە و پلەیەک هاتە سەرووی ناوچەی دابەزین.

بابەتی زیاتر

Back to top button