
یاریگا –
لایپزیگ راهێنەری نوێی دەستنشانکرد و گۆڕانکارییەکان دەستپێدەکات.
ئۆلی ڤێرنەر، راهێنەری پێشووی ڤێردر برێمن تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 دەبێتە راهێنەری لایپزیگ و شوێنی مارکۆ رۆز دەگرێتەوە.
ڤێرنەر لە ناوەڕاستی مایس/ئایاری رابردوودا ڤێردر برێمنی جێهێشت، هەرچەندە هێشتا ساڵێک بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی مابوو.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە هاوینی ساڵی 2021 ریزەکانی هۆڵشتان کێڵی جێهێشت و بووە راهێنەری برێمن. هەرزوو سەرکردایەتی یانەکەی کرد بگاتە خولی پلەدووی بۆندسلیگا.
بەر لە دەستنیشانکردنی ڤێرنەر، لایپزیگ هەوڵی رازیکردنی ماتیاس یایسلێ، راهێنەری ئەهلی سعوودیدا، بەڵام لە کۆتاییدا نەگەیشتنە رێککەوتن.