ئه‌وروپائیسپانیا

داهاتی کلاسیکۆ هێندەی داهاتی 14 وڵاتی جیهانە

یاریگا
هەمیشە یارییەکانی کلاسیکۆ لە نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا داهاتێکی باشی بۆ هەردوو یانە هەبووە و داهاتی ئەو یارییە ساڵی رابردوو نزیکەی یەک ملیارد و 596 ملیۆن یۆرۆ بووە، واتە زیاتر لە داهاتی 14 وڵاتی جیهان.

رۆژنامەی مارکا ئامارێکی تایبەتی لەسەر کلاسیکۆی رابردوو بڵاوکردووە و دەرکەوتووە ئەو یارییە داهاتەکەی خەیاڵی بووە و هێندەی 14 وڵاتی وەکو سامۆوا، دورگەی سولەیمان، تۆنگا، دۆمێنیکان، میکرۆنزی و چەندان وڵاتی دیکە داهاتیان هەبووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە ئەو دوو یانەیە ساڵانە هاندەرێکی زۆر سەرانی یاریگەکانیان دەکەن، مێرنگی کە نرخی بلێتی بینینی سانتیاگۆ بیرنابیۆ 25 یۆرۆیە و کامپ نۆ 26 یۆرۆ ساڵانە نزیکەی 2.3 ملیۆن کەس سەردانی ئەم دوو یاریگایە دەکەن، بە شێوەیەک سەردانیکەرانی ئەو دوو یاریگایە زیاترە لە سەردانیکردنی وڵاتەکانی وەکو سلۆڤاکیا، ئیکوادۆر، نایجیریا و لیبیا.

ئەمشەویش کلاسیکۆیەکی دیکە بەڕێوەدەچێت و پێشبینی دەکرێت نزیکە 650 ملیۆن کەس بینەری ئەو یارییە بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button