ئیسپانیاگرنگترین

ساڵی 2025 بۆ جود بێڵینگهام کۆتایی دێت

گورزێکی گەورە..

Yariga App

یاریگا –

نەشتەرگری بۆ شانی جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ریال مەدرید دەکرێت و پێنج بۆ شەش مانگ دووردەکەوێتەوە.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی دووەمی جامی جیهانی یانەکان ریال مەدرید رووبەڕووی پاچووکا بووەوە و 3-1 یارییەکەی بردەوە. جود بێڵینگهام گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمارکرد و پاش یارییەکەش رایگەیاند لەدوای کۆتایی هاتنی جامی جیهانی یانەکان نەشتەرگری بۆ شانی دەکرێت.

جود بێڵینگهام لە سەرەتای مانگی نۆڤێمبەری 2023 لە یاریی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ لە لالیگا تووشی پێکان بوو، لەو یارییە بێڵی شانی چەپی دووچاری لێک دەرهاتن بوو، ئەوکات لە یارییەکانی ریال مەدرید و ئینگلتەرا دابڕا، بەڵام دواتر بە وەرگرتنی چارەسەر بەبێ ئەوەی هیچ نەشتەرگەرییەکی بۆ بکرێت، لە پێکانەکەی چاک بووەوە و دەستی بە یاریی کردەوە.

گەرچی پێکانەکەی بێڵینگهام گەورە بوو، بەڵام بە وەرگرتنی چارەسەر توانی بگەڕێتەوە یاریگاکان، نەیتوانی مانگێک یاریی بۆ یانەکەی بکات. ئەوکات پزیشکەکان رێنماییان کرد نەشتەرگەریی بۆ بکرێت، بەڵام ناوەڕاستکارەکەی ریال مەدرید بڕیاریدا تاوەکو هاوین لە یاریکردن بەردەوام بێت و دوای یۆرۆ نەشتەرگەریی بۆ بکرێت، کەچی دوای یۆرۆش نەشتەرگەرییەکەی نەکرد.

بەڵام جود چیدیکە ناتوانێت بەو پێکانە یاریی بکات و مەترسی لەسەر خۆی دروست بکات، بۆیە دوای جامی جیهانی یانەکان نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئاتلێتیک و رادیۆی ئۆندا سیرۆ، پێشبینی دەکرێت جود چوار بۆ پێنج مانگ لە یاریکردن دابڕێت و تەنانەت رەنگە نەتوانێت لە 2025 بەشداریی هیچ یارییەکی دیکەی یانەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button