ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا دووەمین گرێبەستی لەم هاوینە یەکلایی کردەوە

روونی باردگی دوای خوان گارسیا دەبێتە دووەم گرێبەستی هاوینەی بلاوگرانا

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی روونی باردگی یاریزانی لاوی سویدی لەگەڵ کۆپێنهاگنی دانیمارکی رێککەوت، ئەو یاریزانە لاوە سویدییە دوای خوان گارسیا دەبێتە دووەم گرێبەستی ئەم هاوینەی یانە کەتەلۆنییەکە.

سانتی ئاونا رۆژنامەنووسی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا و کۆپێنهاگن لەبارەی روونی باردگی رێککەوتوون، یاریزانە سویدییەکە بەرامبەر 2.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکە دەکات و بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەشی لە داهاتوو ٪15ـی پارەی فرۆشتنی ئەو یاریزانە بۆ یانە دانیمارکییەکە دەبێت.

سانتی ئاونا راشیگەیاندووە، گەرچی پۆرتۆ ئۆفەرێکی وەکو بارسێلۆنای پێشکەش کردبوو بۆ ئەوەی باردگی بباتە ریزەکانی، بەڵام ئەو یاریزانە سویدییە بارسێلۆنای هەڵبژاردووە.

باردگی (19 ساڵان) کە لە باڵی راست یاریی دەکات و لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 7.5 ملیۆن یۆرۆیە، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ گرێبەستی لەگەڵ کۆپێنهاگن هەیە، کە ئەو یاریزانە سویدییە لە هەڵبژاردەی ژێر 21 ساڵانی سوید لە 9 یاری 2 گۆڵی کردووە.

باردگی لە تیپی لاوانی کۆپێنهاگنەوە پێگەیشتووە و هەر لەو یانە دانیمارکییە پێگەیشتووە، کە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانەکە لە 84 یاری 15 گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button