ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا یاریزانێکی لاوی سویدی دەگوازێتەوە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا نزیکە روونی باردگی یاریزانی لاوی سویدی لە کۆپێنهاگنی دانیمارکییەوە بگوازێتەوە ریزەکانی.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا لەگەڵ روونی باردگی یاریزانی 19 ساڵانی سویدی رێککەوتووە و هەردوولا لە قۆناخی کۆتایی گفتوگۆیەکاندان، باردگی مانگی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی بلاوگرانا دەکات.

رۆمانۆ راشیگەیاندووە، چەند وردەکارییەکی کەم لە نێوان هەردوولا ماوە، چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو ئەو یاریزانە 19 ساڵانە ببێتە یاریزانی بلاوگرانا.

باردگی کە لە باڵی راست یاریی دەکات و لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 7.5 ملیۆن یۆرۆیە، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ گرێبەستی لەگەڵ کۆپێنهاگن هەیە، کە ئەو یاریزانە سویدییە لە هەڵبژاردەی ژێر 21 ساڵانی سوید لە 9 یاری 2 گۆڵی کردووە.

باردگی لە تیپی لاوانی کۆپێنهاگنەوە پێگەیشتووە و هەر لەو یانە دانیمارکییە پێگەیشتووە، کە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانەکە لە 84 یاری 15 گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button