یانەیەکی سێریا ئەی بۆ گواستنەوەی ئانتۆنی هاتووەتە سەر هێڵ

یاریگا –
کۆمۆی ئیتاڵی خەریکی پتەوکردنی ریزەکانییەتی بۆ وەرزی داهاتووی سێریا ئەی.
بەگوێرەی هەموو ئاماژەکان بێت، ئانتۆنی جارێکی دیکە لە مانچێستەر یونایتد یاریی ناکاتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی تایبەت بە مێرکاتۆ، کۆمۆ لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئانتۆنی دەکات، بەڵام چەند یانەیەکی دیکەش داوای ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەکەن.
رۆمانۆ لە ڤیدیۆییەکی بڵاوکراودا لە پلاتفۆڕمی یوتیوب روونیکردووەتەوە، هەرچەندە ئانتۆنی دەیەوێت جارێکی دیکەش لە ریال بێتیس بمێنێتەوە، بەڵام کۆمۆ و چەند یانەیەکی دیکە چاودێری دەکەن. یانە ئیتاڵییەکە لە پشتی پەردەوە خەریکی رێکخستن و رێخۆشکردنی گواستنەوەکەیەتی.
لەڕێگەی نوێنەرانی تایبەتەوە، پڕۆژەی داهاتووی کۆمۆی بۆ باسکراوە، بەڵام هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەدراوە. مانچێستەر یونایتد دەزانێت ئانتۆنی نایەوێت یاریی بۆ یانەکە بکاتەوە، ریال بێتیس تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هەمیشەیی ئانتۆنی دەستپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکنەکەوتوون.
ریال بێتیس ئامادەیە بەبڕی 30 ملیۆن پاوەند، ئانتۆنی بگوازێتەوە، یان بە خواستن هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بگوازێتەوە ریزەکانی، کە وەرزی رابردوو ئانتۆنی بە خواستن لە یانە ئیسپانییەکە لە 26 یاری 9 گۆڵی گۆڵی بە درێسی یانەکە کرد.