ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ وۆڵکەر دوا بڕیاری خۆیدا

Yariga App

یاریگا –

لە کۆتاییدا، کایڵ وۆڵکەر، ئەستێرەی ئینگلیزی دوا بڕیاری خۆیدا.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، وۆڵکەر و ئێڤەرتن لەسەر تەواوی وردەکارییەکان رێککەوتن و لە چەند رۆژی داهاتوودا، دەبێتە سەربازێکی نوێی کەتیبەکەی دەیڤد مۆیس.

ئێستا نۆرەی گفتوگۆکانی نێوان مانچێستەر سیتی و ئێڤەرتنە و دیارنییە، سیتیزنز بە خواستن دەستبەرداری کایڵ دەبێت، یاخود بە هەمیشەیی.

فولهام و فەنەرباچێ هەوڵی زۆریان بۆ گواستنەوەی وۆڵکەردا، بەڵام لە کۆتاییدا بەرگریکاری پێشووی تۆتنهام ئێڤەرتنی هەڵبژارد و دواتر بە فڕۆکەیەکی تایبەت بۆ پشووی هاوینە گەشتی جامایکای کردووە.

هەرچەندە هێشتا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لە مان سیتی ماوە، بەڵام پێپ گواردیۆلا، وۆڵکەری لە مۆندیالی یانەکان دوورخستەوە.

وۆڵکەر لە ئیستانبووڵ و پرێمەرلیگ داواکراوە

وۆڵکەر لە هاوینی 2017 بەبڕی 52.70 ملیۆن یۆرۆ لە تۆتنهامەوە پەیوەندی بە مان سیتی کرد. 318 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بۆ مان سیتی کردووە. خاوەنی شەش گۆڵ و 23 گۆڵی ئەسیستە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، شەش نازناوی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، دوو نازناوی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا، چوار نازناوی جامی خولی ئینگڵتەڕا و دوو نازناوی قەڵغانی ئینگڵتەڕای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button