عێراقگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ یاریزانانی یانەی هەولێر دوا بڕیار لەبارەی یارییەکەی قوە جەوییە دەدەن

تۆڕی وەرزشی یاریگا نوێترین زانیاری لەبارەی بایکۆتی یاریزانانی یانەی هەولێر و هەڵوێستیان بۆ یارییەکەی قوە جەوییە ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

یاریزانانی یانەی هەولێر سەرەڕای بەبێ ئەوەی ئامادەکاری تەواو بۆ رووبەڕووبوونەوەی قوە جەوییە بکەن، کەمێک بەر لە ئێستا بە پاس گەشتی بەغدایان کرد.

سبەی کاتژمێر 21:30 بە کاتی هەولێر، قوە جەوییە لە یاریگای شەعب لە گەڕی 36 یاری خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداری هەولێر دەکات.

دووشەممەی رابردوو، تۆڕی وەرزشی یاریگا، یاخیبوونی یاریزانانی یانەی هەولێری ئاشکراکرد، بە شێوەیەک ئامادەنەبوون بۆ رووبەڕووبوونەوەی قوە جەوییە گەشتی بەغدا بکەن.

سێ مانگە یاریزانانی یانەی هەولێر مووچە و شاییستەکانی داراییان وەرنەگرتووە، بۆیە بایکۆتی مەشق و راهێنانەکانیان کرد و ئامادەنەبوون، بەبێ وەرگرتنی شاییستەکانی دارایی، مەشق دەستپێبکەنەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر، کە بۆ پاراستنی پەیوەندییەکان، ناوی ئاشکرا ناکەین، پشتڕاستیکردەوە؛

یانەی هەولێر بە وەرگرتنی بەڵێنی بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی وەزارەتی دارایی، یاریزانانی یانەکەی رازیکردووە بەشداری یاریی داهاتوو بکەن.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، بەرپرسانی یانەی هەولێر بەڵێنی خەرجکردنی شاییستەکانی داراییان وەرگرتووە و هەفتەی داهاتوو بەشێکی وەردەگرن، بەبێ ئەوەی زانیاریی لەسەر بڕی پارەکە ئاشکرا بکرێت.

دوای گەڕانەوەی شاندی یانەی هەولێر لە بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕێک پارە بۆ خەرجکردنی شاییستەکانی دارایی یانەکە خەرج دەکات.

پێشتر یاریگا وەکو یەکەمین سەرچاوە، نەگەڕانەوەی رێبین سولاقا و ئوسامە رەشیدی بۆ یانەی هەولێر ئاشکراکرد.

رێبین و ئوسامە دوای یارییەکانی عێراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال نەگەڕانەوە هەولێر و بەشداری یارییەکەی نەورۆزییان نەکرد، بەر لەم دوو یاریزانەش، هەریەکە لە عەباس یاسین، هیگۆر ڤیدال و هێلیۆ مۆنتێرۆش گرێبەستەکانیان هەڵوەشاندەوە و یانەکەی قەڵاومنارەیان بەجێهێشت.

هەولێر شەممەی رابردوو لە یاریگای فڕانسۆ هەریری 1-0 بە نەورۆز دۆڕا، ئێستا بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ لە پلەی دوازدەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقە و تەنیا چوار یاریی لەم وەرزەدا ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button