ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد گفتوگۆی بۆ گواستنەوەی ئامانجێکی دیکەی دەستپێکردووە

سێ یانەی پرێمەرلیگ ململانێی گواستنەوەی دەکەن

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بەفەرمی گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ ئینتراخت فڕانکفۆرت بۆ گواستنەوەی هوگۆ ئێکیتیکێ دەستپێکردووە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد لەکۆتایی هەفتەی رابردوو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئینتراخت فڕانکفۆرت دەستپێکردووە، بە یانە ئەڵمانییاکەیان راگەیاندووە خواستیان بۆ گواستنەوەی هوگۆ نەگۆڕە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک یەکلایی نەبووەتەوە.

جیا لە شەیتانە سوورەکان هەر لە پرێمەرلیگ چێڵسی و لیڤەرپوولیش ئارەزووی گواستنەوەی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکیان بۆ گواستنەوەی نەناوە.

ئێکیتیکێ لە دێسێمبەری 2024 چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رادیۆی RTL خەونی خۆی بۆ یاریکردن بەدرێسی مانچێستەر یونایتد ئاشکراکردووە.

دڵخوازترین یانەی منداڵیم مانچێستەر یونایتد بوو، هەمیشە بەو یانەیە سەرسام بووم.

فڕانکفۆرت گوێ لەو ئۆفەرانە دەگرێت، کە پێشکەشی دەکرێت بەڵام مارکوس کرۆشە، بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانە ئەڵمانییەکە ئامادە نییە بە کەمتر لە 100 ملیۆن تۆرۆ دەستبەرداری ببێت.

هوگۆ ئێکیتیکێ هاوینی رابردوو بەبڕی 16.50 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە فڕانکفورت کرد و تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە هەیە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت، بەهای ئێستای هێرشبەرە 22 ساڵانییەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 55 ملیۆن یۆرۆیە.

هوگۆ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 48 یاریی بۆ فرانکفورت کردووە و بەشداریی 34 گۆڵی کردووە، 22 گۆڵی کردووە و 12 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button