ناپۆلی بەفەرمی گرێبەستی دێ برۆینی راگەیاند

یاریگا –
ناپۆلی بەفەرمی گواستنەوەی کێڤن دێ برۆین ناوەڕاستکاری بەلجیکی بە گرێبەستێکی ئازاد بۆ ریزەکانی راگەیاند.
ئۆرێلیۆ دێ لاورێنتس سەرۆکی یانەی ناپۆلی لە هەژماری خۆی وێنەیەکی خۆی و کێڤن دێ برۆینی داناوە و بەخێرهاتنی یاریزانە بەلجیکییەکەی بۆ یانەکەی کردووە، کە ئەمڕۆ دێ برۆین گەیشتە شاری ناپۆلی بۆ ئەوەی رێکارەکانی پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی پاڵەوانی سێریا ئەی تەواو بکات.
Benvenuto Kevin! pic.twitter.com/0SCeSfY2f2
— AurelioDeLaurentiis (@ADeLaurentiis) June 12, 2025
کێڤن دی برۆین بۆ ماوەی دوو وەرز پەیوەندی بە ریزەکانی ناپۆلییەوە دەکات و بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەشی دەکرێت بۆ وەرزی سێیەمیش درێژ بکرێتەوە و تاوەکو هاوینی 2028 لە یانەکە بەردەوام بێت، کە بە مووچەی ساڵانەی شەش ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ ناپۆلی ئیتاڵی واژۆکردووە.
دێ برۆین کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای 27 ملیۆن یۆرۆیە، هاوینی 2015 بەرامبەر 76 ملیۆن یۆرۆ لە ڤۆلفسبۆرگی ئەڵمانییەوە روویکردە ریزەکانی مان سیتی و ئەم هاوینە ماڵاوایی لە یانە ئینگلیزییەکە کرد، کە لەگەڵ لەگەڵ مان سیتی لە 416 یاری 107 گۆڵ و 177 ئەسیستی کردووە و 18 نازناوی لەگەڵ شینپۆشەکان بەدەستهێناوە.
Kevin is proud to be one of us! ✨
💙 #ProudToBeNapoli | #ForzaNapoliSempre | #WelcomeKevin pic.twitter.com/e5nufsC7Iu
— Official SSC Napoli (@sscnapoli) June 12, 2025