ئینگلتەراگرنگترین

تەواو؛ راهێنەری نوێی تۆتێنهام یەکلایی بووەوە

Yariga App

یاریگا –

تۆماس فڕانک لەگەڵ تۆتێنهام گەیشتە رێککەوتن و ئەرکی راهێنەرایەتی ئەو یانە لەندەنییە دەگرێتە ئەستۆ.

دەیڤد ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، تۆماس فڕانک راهێنەری دانیمارکی لە شوێنی ئاینج پۆستێكۆگلو راهێنەری ئوسترالی ئەرکی راهێنەرایەتی تۆتێنهام هۆتسپێرس دەگرێتە ئەستۆ، کە برێتنفۆرد لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی راهێنەرەکە 10 ملیۆن پاوەند وەردەگرێت.

ئۆرنشتاین راشیگەیاندووە، لەسەر داوای تۆماس فڕانک، هەر جەستین کۆچرەین لە تۆتێنهام دەبێتە یاریدەدەری و ئەویش برێتنفۆرد بەجێدەهێڵێت و یاوەری راهێنەرەکەی دەکات بۆ لەندەن.

تۆماس لە ئۆکتۆبەری 2018ـەوە راهێنەری برێنتفۆرد بوو، لە 317 یاریی سەرپەرشتی برێنتفۆردی کردووە، 136 یاریی بردووەتەوە، 110 یاریی دۆڕاوە و لە 71 یاریی یەکسانبووە.

پۆستێكۆگلو لە هاوینی 2023 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی تۆتنهامی وەرگرت و لە 2025 و دوای دوو وەرز لە پۆستەكەی دوورخرایەوە. راهێنەرە ئوسترالییەكە لە دوای 17 ساڵ یەكەم نازناوی بۆ سپێرز بەدەستهێنا و بووە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button