
یاریگا –
یانەی وێستهام جووڵەیەکی پڕ سەرکێشی کرد بۆ رێککەوتن لەگەڵ سپۆنسەری نوێ بۆ سەر درێسەکانیان.
چەند ساڵێکە کۆمپانیای Betway وەک سپۆنسەری وێستهام ناسراوە کە بە کۆمپانیایەکی گرەوکار ناوی رۆشتتووە. ئەوە لەکاتێکدایە نزیک دەبێتەوە لە دوو ساڵ کە لوکاس پاکیتای ئەستێرەی بەڕازیلی یانەکە کەوتووەتە کێشەیەکی گەورەی یاساییەوە بەوەی گرەوی لەسەر یارییەکان کردووە بەوەی بە ئەنقەست وایکردووە لە یارییەکی پرێمەرلیگدا کارتی زەرد وەربگرێت.
وردەکاری چیرۆکەکە لێرە بخوێنەوە:
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مەیڵ سپۆرتی بەریتانی، یانە لەندەنییەکە دوای چەند ساڵێک لە کارکردن لەگەڵ بێتوەی، جیادەبنەوە.
هاوکات ئەوەشی ئاشکراکردووە کە سپۆنسەری نوێیان بۆ سەر رووی پێشەوەی درێسەکانیان کۆمپانیای BoyleSportsی ئێرلەندیی دەبێت بۆ ماوەی یەک ساڵ و رێککەوتنەکەی نێوانیان 12 ملیۆن پاوەندە.
سەرچاوەکە باس لەوە دەکات ئەو سپۆنسەرە ئێرلەندیەش هەر تایبەتە بە بواری گرەوکاریی، ئەوەش پێش ئەوە دێت کە بەڕێوەبەرانی پرێمەرلیگ بڕیارێک دەردکەن بۆ قەدەخەکردنی هەر سپۆنسەرێکی گرەوکاریی لەسەر رووی یەکەمی درێسی یانەکانی ئەو وڵاتە.
West Ham agree new sponsorship deal with a gambling company – despite star player Lucas Paqueta facing a potential ban for his alleged involvement in spot-fixing https://t.co/ADPxlIuOnV
— Mail Sport (@MailSport) June 11, 2025