کوردستان

تیروپشکی خولی ژێر 20 ساڵانی کوردستان راکێشرا

28 یانە بەشداری خولی ژێر 20 ساڵانی کوردستان دەکەن

Yariga App

یاریگا –

تیروپشکی وەرزی نوێی خولی ژێر 20 ساڵانی کوردستان بە بەشداری 28 یانە راکێشرا.

سێ شەممە 10 _ 6 _ 2025 بە ئامادەبوونی نوێنەرانی یانە بەشداربووەکان، تیروپشکی وەرزی نوێی 2024 _ 2025 ـی خولی ژێر 20 ساڵانی کوردستان راکێشرا، بۆ ئەم وەرزە 28 یانە لە خولی نایاب و خولی پلەیەکی کوردستان تێدا بەشدارن.

یانەکان دابەش کران بەسەر شەش کۆمەڵە و لە هەر کۆمەڵەیەکیش دوو یانە سەردەکەوێت بۆ قۆناخی دواتر، یارییەکانیش بە شێوازی چوون و هاتن بەڕێوەدەچن.

کۆمەڵەی یەکەم ( زاخۆ ، ئاکرێ ، سێمێل ، تەناهی ) 

کۆمەڵەی دووەم ( سیروانی نوێ ، بابان ، چەمچەماڵ ، بازیان ، خاک ) 

کۆمەڵەی سێ یەم ( شێروانە ، دەربەندیخان ، رزگاری ، کفری ، شۆڕجە ) 

کۆمەڵەی چوارەم ( چوارقوڕنە ، رانیە ، قەڵادزێ ، کۆیە ) 

کۆمەڵەی پێنجەم ( پیشەسازی ، ئاڕاڕات ، رواندز ، پێشمەرگەی هەولێر ، زانکۆی جیهان ) 

کۆمەڵەی شەشەم ( هەولێر ، سۆران ، برایەتی ، هەندرێن ، شەقڵاوە ) 

بڕیار بوو یارییەکان لە 12ـەی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی تاقیکردنەوەی قوتابیان دواخرا بۆ رۆژی 3ــی تەممووز.

Back to top button