
یاریگا –
دوای ئەوەی ستیفانۆ پیۆلی و کلاودیۆ رانیێری رەتیانکردەوە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بگرنە دەست، جینارۆ گاتوسۆ نزیکترین بەربژێرە ببێتە راهێنەری نوێی ئازۆری.
جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی هەریەکە لە ستیفانۆ پیۆلی و کلاودیۆ رانیێری رەتیانکردەوە ئەرکی راهێنەرایەتی ئیتاڵیا بگرنە دەست، جینارۆ گاتوسۆ نزیکترین بەربژێرە بۆ ئەوەی لە شوێنی لوچیانۆ سپالێتی ئەرکی راهێنەرایەتی ئازۆری بگرێتە دەست.
Gennaro #Gattuso in pole per la panchina dell’Italiahttps://t.co/zXFNTWLpq5
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) June 10, 2025
دی مارزیۆ ئاشکرایکردووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڕیاریداوە گاتوسۆ هەڵبژێرێت بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری داهاتووی ئازۆری، کە جگە لە گاتوسۆ هەریەکە لە دانیێلی دی رۆسی و فابیۆ کاناڤارۆش بەربژێرن بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە بگرنە ئەستۆ.
گاتوسۆ (47 ساڵان) ئێستا راهێنەری هیچ یانە و هەڵبژاردەیەک نییە و وەرزی رابردوو راهێنەرایەتی یانەی هایدوک سپلیتی کڕواتی دەکرد و پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی مارسێێ فەڕەنسی، ڤاڵێنسیای ئیسپانی، ناپۆلی و ئەیسی میلان و پالێرمۆی ئیتاڵی کردووە.
رانیێری بڕیاری کۆتایی لەبارەی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ئیتاڵیادا