تەواو؛ چوونی مایک ماینان لە ئەیسی میلانەوە بۆ چێڵسی شکستی هێنا

یاریگا –
چوونی مایک ماینان لە ئەیسی میلانەوە بۆ چێڵسی شکستی هێنا.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، چوونی مایک ماینان لە ئەیسی میلانی ئیتاڵییەوە بۆ چێڵسی ئینگلیزی شکستی هێنا، ئەو گۆڵپارێزە فەڕەنسییە ناچێتە ریزەکانی چێڵسی.
رۆمانۆ رایگەیاندووە، بەهۆی نرخی گرێبەستەکەی، چێڵسی و ئەیسی میلان لەبارەی گرێبەستی گۆڵپارێزە 29 ساڵانەکە نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و گفتوگۆکانیان شکستی هێناوە، کە بلووز دەیویست بۆ مۆندیالی یانەکان ئەو گۆڵپارێزە فەڕەنسییە بباتە ریزەکانی.
🚨 EXCL: Mike Maignan deal now OFF between Chelsea and AC Milan. ❌🇫🇷
Chelsea not willing to meet Milan price, deal not proceeding in time for Club World Cup as #CFC won’t pay “CWC tax”.#CFC mantain full trust in Petrović, Sánchez, Jorgensen + talent Mike Penders for GK role. pic.twitter.com/VP4scFzbiI
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 10, 2025
ئەیسی میلان لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە ماینان داوای 20 ملیۆن پاوەندی کردووە و چێڵسیش ئامادە نییە لە 15 ملیۆن پاوەند زیاتر بەو گۆڵپارێزە بدات، بۆیە هەردوو یانە کۆتاییان بە گفتوگۆیەکانیان هێناوە.
گۆڵپارێزە فەڕەنسییەکە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، پێشوەختە رەزامەندی بۆ نوێکردنەوەی دەربڕیووە، بەڵام داوایکردووە مووچەی ساڵانەی لە 3.59 بۆ 5 ملیۆن یۆرۆ بەرزبکرێتەوە.
گۆڵپارێزە 29 ساڵانییەکە لە هاوینی 2021 لە لیلی فەڕەنسییەوە بەبڕی 16.40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد.
ماینان بەدرێسی میلان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 163 یاریی کردووە، 170 گۆڵی لێکراوە و 50 کلین شیتی کردووە. نازناوێکی سێریا ئەی و نازناوێکی جامی سوپەری ئیتاڵیای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.