ئه‌مریکاگرنگترین

شەڕی ساردی تڕەمپ؛ کۆنکاکاف داوایەکی گرینلاندی رەتکردەوە

بەکۆی دەنگ داوایەکی هەرێمی گرینلاند رەتکرایەوە و بێهیواکرا

Yariga App

یاریگا –

فێدراسیۆنی تۆپی پێی کۆنکاکاف بەکۆی دەنگ، داواییەکی گرینلاندی رەتکردەوە.

دەستەی کارگێڕی کۆنکاکاف لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا، داواییەکی گرینلاندی بۆ بە ئەندامبوون لە فێدراسیۆنەکە رەتکردەوە.

گرینلاند هەوڵیدا بەر لە دەستپێکردنی پاڵەوانیەتی جامی زێڕین، ببێتە ئەندامی فێدراسیۆنەکە، بەڵام داواکەی رەتکرایەوە.

کۆنکاکاف لە بەیاننامەیەکدا روونیکردووەتەوە؛

لەسەر بنەمای پێداچوونەوەیەکی گشتگیری دەستەی کارگێڕی کۆنکاکاف و بەگوێرەی سیستمی بنچینەیی فێدراسیۆنەکە، تەواوی ئەندامان داوای ئەندامێتی گرینلاندیان رەتکردەوە.

ئەمە یەکەمجارە گرینلاند هەوڵی ئەندامێتی فەرمی لە فێدراسیۆنێکی سەر بە فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ‘فیفا’ دەدات و دەستبەجێش رەتبکرێتەوە.

گرینلاند هەرێمێکی سەر بە دانیمارکە و ژمارەی دانیشتوانی بریتییە لە 56.500 کەس، ئەگەر بە دوورگەکانی فاڕۆ-ی بەراورد بکەین، ئەوا هەست بە جیاوازیی دەکەین، چونکە دوورگەکانی فاڕۆ بە هەمان شێوەی گرینلاند، هەرێمێکی سەر بە دانیمارکە، بەڵام ئەندامی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’یە.

گرینلاند بەشداری یاریی دۆستانەی بێبەهای فیفا دەکات و بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، تەنیا 18 یاریگا لە گرینلاند هەن.

لەدوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد تڕەمپ، لە پۆستی سەرۆکی ئەمریکا، بەردەوام باسی لە حەزی کڕینی دوورگەکە کردووە، بەڵام دانیمارک بە توندی وەڵامی داوەتەوە و تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی بۆ کڕین یاخود دەستبەسەرداگرتنی دوورگەکە نەناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button