تەواو؛ گارناچۆ ریزەکانی مانچێستەر یونایتد بەجێدەهێڵێت

یاریگا –
گارناچۆ لە بەجێهێشتنی ریزەکانی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی نزیکە، سێ یانەی ئینگلیزی و چەند یانەیەکی ئیتاڵی و ئەڵمانی بۆ گواستنەوەی لەسەر هێڵن.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئالیخاندرۆ گارناچۆ یاریزانی لاوی ئەرجەنتینی ریزەکانی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەجێدەهێڵێت، هەردوولا لەبارەی وردەکارییەکانی جیابوونەوەیان گەیشتوونەتە دوایین قۆناخ، بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی، سێ یانەی ئینگلیزی و چەند یانەیەکی ئیتاڵی بۆ گواستنەوەی گارناچۆ لەسەر هێڵن.
🚨🇦🇷 Alejandro Garnacho will leave Man United, decision confirmed on player and club side — set to part ways.
Understand staying in Premier League serious option with 3 clubs already very keen… after Bayer Leverkusen and Italian clubs calling.
🎥 More: https://t.co/xW4fi7gcBu pic.twitter.com/XCbqQlQupl
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 7, 2025
گارناچۆ (20 ساڵان) تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد هەیە، کە لەوەتەی ساڵی 2020 لە ریزی لاوانی شەیتانە سوورەکانەوە پێگەیشتووە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو یاریزانە 45 ملیۆن یۆرۆیە.
گارناچۆ وەرزی رابردوو لەگەڵ شەیتانە سوورەکان لە 58 یاریی بەشداریی کرد، 11 گۆڵ و 10 ئەسیستی کرد، خاوەنی 8 یاریی نێودەوڵەتیشە بە درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.