ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

تەواو؛ یانەی داهاتووی ئۆسیمین یەکلاییدەبێتەوە

هەموو شتێک بۆ پشکنینی پزیشکی لە شارێکی ئەوروپی ئامادەکراوە

Yariga App

یاریگا –

ڤیکتۆر ئۆسیمین هەنگاوێکی گەورە لە جێهێشتنی هەمیشەیی ناپۆلی نزیکبووەتەوە.

ساشا تاڤۆلێری، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، ئۆسیمین و هیلالی سعوودی لەسەر مەرجەکانی کەسی رێککەوتوون.

هیلال ئامادەیە مووچەی ساڵانەی ئۆسیمین بکاتە 40 ملیۆن یۆرۆ، ئەم بڕە پارەیەش بەبێ پاداشت و زیادکراوەکانە و خەریکە گواستنەوەکە تەواو دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، جیانلوکا دی مارزیۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی دووپاتیدەکاتەوە، سەرەڕای نزیکبوونەوەی ئۆسیمین و هیلال، بەڵام یانە سعوودییەکە لەسەر گواستنەوەی ئەستێرە نایجێرییەکە نەگەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ناپۆلی.

ناپۆلی داوای 75 ملیۆن یۆرۆ دەکات و باشترین ئۆفەری هیلال گەیشتووەتە 70 ملیۆن یۆرۆ.

لە هاوینی رابردوودا، پەیوەندی نێوان ئۆسیمین و ناپۆلی بەتەواوی تێکچوو، ئەمەش بووە هۆی چوونە دەرەوەی بە خواستن بۆ گاڵاتەسەڕای.

گرێبەستی ئۆسیمین لە هاوینی ساڵی داهاتوو لە ناپۆی بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button