کریستیانۆ دەتوانێت چی بۆ MLS بکات کە مێسی نەیتوانیوە…

یاریگا –
مارسێل دیسێیلی ئەستێرەی پێشووی فەرەنسا، پشتگیری لە بیرۆکەی یاریکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە تۆپی پێی ئەمریکا دەکات و باسی سودەکانی پەیوەندی کردنی ئەو ئەستێرەیەی بە خولەکە کرد.
دیسێیلی پێی وایە ئامادەبوونی رۆناڵدۆ دەتوانێت ریزبەندی خولی ئەمریکی پێش یارییەکانی مۆندیالی 2026بەرز بکاتەوە. ناوبراو بانگەشەی ئەوە دەکات کە پەیوەندی کردنی مێسی بە ئینتەر میامی وایکردووە ئارەزووی تۆپی پێ لەو وڵاتە زیاد بکات، بەڵام رۆناڵدۆ لە رووی بازرگانییەوە سەرنجڕاکێشترە.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئۆدسپێدیا، دێسێیلی گوتی:
حەز دەکەم کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ئەمریکا ببینم، بەهۆی مۆندیالی 2026. سەیری مۆندیال بکەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سعودیە بڕیاریدا وەرزشەکانی وەک تێنس و گۆڵف و ئێستا تۆپی پێ بەکاربهێنێت، باشترین یاریزانەکانیان بردە سعودیە و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی تۆپی پێ بچێتە ئاسیا.
منیش بە هەمان هۆکار حەز دەکەم کریستیانۆ لە ئەمریکا ببینم. ئەو کولتوورێکی نوێی تۆپی پێ دەهێنێت کە هێشتا MLS لێی بێبەشە. مێسی چێژ دەهێنێت بەڵام کریستیانۆ بەڕاستی دەتوانێت سەرنجی سپۆنسەرەکان و براندە گەورەکان رابکێشێت.
تاوەکوو ئێستا هیچ یانەیەکی ئەمریکی بە ئاشکرا قسەی لەسەر گواستنەوەی رۆناڵدۆ نەکردووە، بەڵام بیرۆکەکە لەلایەن زۆرێک لە شارەزایانەوە هاوبەشە. هێرکۆلیس گۆمێز، شرۆڤەکاری کەناڵی ESPN لەم دواییانەدا رایگەیاندبوو، ئەگەر ئەو یاریزانە بێتە ئەمریکا و شانبەشانی مێسی یاری بکات، ئەوا هەموو جیهان چاودێری ئەم خولە دەکەن.
دوایین هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە پێدەچێت رۆناڵدۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕی سعودی درێژ بکاتەوە کە تا مانگی حوزەیران بەردەوام دەبێت. هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە کە بتوانێت بۆ مۆندیالی یانەکان پەیوەندی بە تیپێکی بەشدار بوو لەو پاڵەوانەتییەدا بکات.