بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ فلۆریان ڤیرتز پەیوەندیکردنی بە یانە نوێیەکەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

فلۆریان ڤیرتز بە ئاماژەیەکی روون راستیی پەیوەندیکردنی بە لیڤەرپوولەوە ئاشکراکرد.

ڤیرتز بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ لیڤەرکۆزن بەتایبەت لە دوو وەرزی رابردوودا پیشانی دا، سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی بۆ لای خۆی راکێشاوە. بەهێزترین دەنگۆش لیڤەرپوول و ریال مەدرید بوون. بەڵام بە پۆستێک لە ئینستاگرامی خۆیەوە چوونی بۆ یانە ئینگلیزیەکەی راگەیاند و هاوکات ئەو دەنگۆیەشی رەتکردەوە کە باس دەکرا لە رێگەی چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەری پێشووی و ئێستای ریال مەدریدەوە خەریکبووە ئاراستەکەی بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ بگۆڕێت.

ریال مەدرید لە رێگای ئاڵۆنسۆ، فلۆریان ڤیرتز لە لیڤەرپوول هەڵدەگەڕێنێتەوە

لەگەڵ پەرەسەندنی دەنگوباسەکانی رێککەوتنی نێوان یاریزانە ئەڵمانییەکە و رێدز، دەنگۆ بڵاوبووەوە کە گوایە داوای ژمارە 10ی کردووە کە ئێستا ماک ئالیستەر لە لیڤەرپوول دەیپۆشێت.

بەڵام بە بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک لە ئینستاگرامەکەی خۆیەوە، هەم ئەو دەنگۆی رەتکردەوە هەمیش بەشێوەیەکی نیمچەفەرمی چوونی بۆ لیڤەرپوول ئاشکراکرد کە نووسیویەتی

کێ وتی من ژمارە 10م دەوێ؟

باوەڕ بە هەمووشتێ مەکەن کە دەنووسرێت

بابەتی زیاتر

Back to top button