ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئابرامۆڤیچ سەرۆکی پێشووی چێڵسی ده‌درێته‌ دادگا

Yariga App

یاریگا –

حکومەتی بەریتانیا هەڕەشەی سکاڵاکردن لەسەر رۆمان ئەبرامۆڤیچ بازرگانی رووسی و سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی چێلسی  دەکات بەهۆی سڕكردنی بڕی 2.5 ملیار یۆرۆ لە داهاتی فرۆشتنی یانەی چێڵسی، کە بەنیاز بووه‌ بیبەخشێتە قوربانیانی شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا.

بەریتانیا سزای بەسەر ئابرامۆڤیچ سەپاند ئه‌مه‌ش له‌ چوارچێوەی ده‌ركردنی بازرگانه‌كانی ڕووسیا له‌ به‌ریتانیا و لە دوای شەڕی ئۆکرانیا لە ساڵی 2021، ئەمەش بووە هۆی فرۆشتنی خێرای یانەکەی پریمەرلیگ و سڕكردنی سەروەت و سامانەکەی.

بەریتانیا دەیەوێت ئەو پارەیە تەنها لە ئۆکراینا خەرج بکرێت، ئەمەش هاوتەریبه‌ لەگەڵ هەوڵێکی په‌رله‌مانی ئەوروپا بۆ ئەوەی مۆسکۆ تێچووی مردن و وێرانکارییەکانی بەهۆی لەشکرکێشیەکی رووسیا لە ئەستۆ بگرێت.


رۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ریچێل ڕیڤز، ڕاوێژکاری حكومه‌تی بەریتانیا و دەیڤید لامی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایانگەیاند، حکومەت ئامادەیە هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، حکومەت بڕیاریداوە داهاتی فرۆشتنی یانەی چێڵسی بۆ پاڵپشتیکردنی پێویسته‌ مرۆییه‌كان لە ئۆکرانیا لەدوای لەشکرکێشی نایاسایی خه‌رج بكات، ئێمە زۆر بێ هیواین له‌و بابه‌ته‌ و تاكو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ ئەبرامۆڤیچ نەکراوە.

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند کە دەرگای دانوستانەکان بە کراوەیی دەمێنێتەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە ئامادەین بۆ ئەوەی لە رێگەی دادگاکانەوە ئەم بابەتە بەدواداچوونی بۆ بکەین یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه‌.

لە سەردەمی ئابرامۆڤیچ کە لە ساڵی 2003وه‌ خاوەندارێتی یانە لەندەنییەکەی گرتە دەست، چێڵسی بووه‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترین یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ و ئه‌وروپا لە سەردەمی ئه‌ودا،چەندین نازناوی بەدەستهێنا، لەوانە چامپیۆنزلیگ لە ساڵانی 2012 و 2021، هەروەها بەشێک لە یاریزانە بەناوبانگەکانی ئینگلتەرا و جیهان له‌ ریزه‌كانی ئه‌و تیپه‌ یارییان ده‌كرد و له‌گه‌ڵ چه‌ند راهێنه‌رێكی گه‌وره‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌یان ده‌كرد بۆ بردنه‌وه‌ی چه‌ندین نازناوی ناوه‌خۆی و ده‌ره‌كی.

داهاتی فرۆشتنی یانه‌ی چێلسی لە هەژمارێکی بانکی بەریتانیادا سڕكراوه‌، ناتوانرێت بگوازرێتەوە یان بەکاربهێنرێت بەبێ مۆڵەتی فەرمانگەی جێبەجێکردنی سزا داراییەکان، دەزگای وەزارەتی دارایی کە بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی سزاکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button