ئه‌وروپائیتاڵیا

باتیستوتا بە گاڵتەوە باس لە ریکۆردەکەی رۆناڵدۆ دەکات

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا بەرامبەر سپال توانی بۆ یازدەمین یاری لەسەر یەک گۆڵ بکات.

کریس دوای تۆمار کردنی ئەو گۆڵەی توانی ریکۆردی گابریێل باتیستوتای ئارجێنتیینی و کوالیارێلای یتاڵی  یەکسان بکاتەوە و بووە سێیەم یاریزانە لە مێژووی سێریائەی 11 یاری لەسەر یەک گۆڵ بکات و دوای یەکسانکردنەوەی ئەم ریکۆردە یاریزانە ئارجێنتیناییەکە لە تویتێکدا بە گاڵتەوە دەڵێت ” پیرۆزبایی لە رۆناڵدۆ دەکەم، بەڵام پێموایە بە پشوودان ئاسانترە ئەو ریکۆردە تۆمار بکەیت “.

مەبەستی باتیستوتا ئەوەیە کە ئەو پێشتر 11 یاری لەسەر یەک یاریکردووە و توانی لەو ژمارە یارییە گۆڵ بکات، بەڵام دۆن یارییەکەی رابردوو پشووی وەرگرت و یاری نەکرد.

Back to top button