
یاریگا –
لایپزیگ دەیەوێت راول گۆنزالێس بکاتە راهێنەری یانەکەی و راهێنەرەکەی پێشووی ریال مەدرید کاستیا بەربژێری سەرەکییە بۆ وەرگەرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانە ئەڵمانییەکە.
خۆرخێ پیکۆن رۆژنامەنووسی بەنێوبانگی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یانەی لایپزیگی ئەڵمانی دەیەوێت راول گۆنزالێس راهێنەری پێشووی ریال مەدرید کاستیا بکاتە راهێنەری یانەکەی، کە هەفتەی رابردوو دەستی لەکارکێشایەوە.
El interés del Leipzig por Raúl es muy real.
El equipo alemán ha establecido contacto con el ex del Castilla, que está entre las opciones después de que se cayera lo de Fábregas. pic.twitter.com/WbZE81BYCd
— Picón (@JorgeCPicon) May 31, 2025
خۆرخێ پیکۆن رایگەیاندووە، لایپزیگ لەسەر دەستنیشانکردنی راول گۆنزالێس وەکو راهێنەری نوێێ یانەکەی جددییە و بەرپرسانی یانە ئەڵمانییەکە پەیوەندییان بە ریال مەدرید کاستیاوە کردبوو، بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر لەسەر راهێنەرە ئیسپانییەکە کۆبکەنەوە، کە پێشتر لە بۆندسلیگا یاریی کردووە و درێسی شاڵکێی پۆشیوە.
رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی پێشتر رایگەیاندبوو، هەریەکە لە ئۆلیڤەر گلاسنەر راهێنەری کریستال پاڵاس و سیسک فابریگاس راهێنەری کۆمۆ هاوشانی راول گۆنزالێس بەربژێرن بۆ ئەوەی ببنە راهێنەری لایپزیگ، کە یۆرگن کلۆپ سەرپەرشتیاری هونەری یانەکەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی خۆرخی پیکۆن، بەهۆی ئەوەی یانەی کۆمۆ رەتیکردووەتەوە دەستبەرداری فابریگاس بێت، راول نزیکترین بەربژێرە بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری لایپزیگ، کە شەش ساڵ بوو راهێنەرایەتی تیپی دووەمی ریال مەدریدی دەکرد.