ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

بەهرەمەندێکی گەورەی لاماسیا قسە بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا دەکات

تۆڕی وەرزشی یاریگا دەگاتە نێو جەرگەی گەورەکانی جیهان

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی وەرزشی یاریگا، شوێنی خۆی لە نێو باشترین میدیاکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووەتەوە و ریزبەندی تۆڕەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەکە، بەرەوپێشچوونی تۆڕەکە پشتڕاستدەکەنەوە.

میشێل زۆک، بەهرەمەندێکی گەورەی ئەکادیمیای لاماسیای بارسێلۆنایە و بەمدواییە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کاتالوونییەکە نوێکردەوە.

لەدوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، یاریزانەکەی لاماسیا پۆستێکی سیما شەفیع، رۆژنامەنووسی دیاریی تۆڕی یاریگای لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام ریپۆست کرد و دواتر رێگەی بۆ گفتوگۆییەکی رۆژنامەنەوانی کردەوە.

ریپۆستکردنی پۆستێکی سیما شەفیع لەلایەن ئەستێرەکەی لاماسیا

ناوەڕاستکارەکەی لاماسیا لەدایکبووی ساڵی 2009یە و هەڵگری وڵاتینامەی پۆڵەندا و ئیسپانیایە، ئێستا یاریی بۆ هەڵبژاردەی لاوانی ئیسپانیا دەکات و چەند ساڵێکە یاریی بۆ لاماسیا دەکات.

دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا، یاریزانەکە قسەی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا کرد؛

زۆر دڵخۆشم کە یانەکە منی دەوێت و توانیم گرێبەستەکەم واژۆ بکەم. حەز دەکەم لێرە بەردەوام بم و هیوادارم هەموو شتێک باش بێت و یانەکەش لە داهاتوو لەگەڵم دڵخۆش بێت.

گفتوگۆی زوک لەگەڵ سیما شەفیع لە ئینستاگرام

لاماسیا، ئەکادیمیای ئەفسانەیی بارسێلۆنایە، ئەستێرەکانی وەک چاڤی و ئینێستا و بوسکێتس و لیۆنێل مێسی بەرهەم هێناوە، تاوەکو ئێستاش یەکێکە لە قوتابخانە گەورەکانی تۆپی پێی جیهان. ئێستا میشێل زۆک یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی نەوەی نوێی ئەکادیمیاکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button