ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دێلاپ یانەی داهاتووی خۆی دەستنیشانکرد و کێبڕکێکاران ئاگادارکرانەوە

مان یونایتد، نیوکاسڵ، ئێڤەرتن، نۆتینگهام ، میلان و یوڤێنتوس ئاگادارکراونەتەوە، دێلاپ پەیوەندی بەریزەکانیان ناکات

Yariga App

یاریگا –

لیام دێلاپ، هێرشبەری ئیپسویچ تاون یانەی دڵخوازی خۆی دەستنیشانکرد و تەواوی کێبڕکێکاران لە بڕیارەکەی ئاگادارکراونەتەوە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی مانچێستەر یونایتد، نیوکاسڵ یونایتد، ئێڤەرتن، نۆتینگهام فۆڕێست، ئەیسی میلان و یوڤێنتوس ئاگادارکراونەتەوە، دێلاپ پەیوەندی بەریزەکانیان ناکات، بەڵکو دەچێتە لەندەن.

دێلاپ رووناکی سەوزی بۆ چێڵسی هەڵکردووە و پێدەچێت گرێبەستەکە بگاتە 30 ملیۆن پاوەند، کە ئەمەش مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەستێرە 22 ساڵییەکەیە.

ئیپسویچ لە هاوینی ساڵی 2024 بەبڕی 15 ملیۆن پاوەند، دێلاپی لە مانچێستەر سیتی گواستەوە و دواتر بڕی پێنج ملیۆن پاوەندی بە مان سیتیدا، ئەمەش بەهۆی سەرکەوتنیان بۆ پرێمەرلیگ، کە خاڵێکی گرێبەستەکە بوو.

هەرچەندە ئیپسویچ تاون نەیتوانی لە پرێمەرلیگدا بمێنێتەوە، بەڵام دێلاپ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و لەکۆی وەرزەکە 12 گۆڵی بۆ یانەکەی کرد.

پێشتر دێلاپ لە وەرزەکانی 2022-23 و 2023-24 بە خواستن یاریی بۆ یانەکانی ستۆک سیتی، پریستن نۆرس ئێن و هوڵ سیتی کردووە، لەکۆی 70 یاریدا 12 گۆڵی کرد.

دێلاپ کوڕی رۆری دێلاپ، یاریزانی نێودەوڵەتی پێشووی ئایرلاندە و پێشتر یاریی بۆ ستۆک سیتی لە پرێمەرلیگ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button