
یاریگا –
تێری هێنری، ئەفسانەی پێشووی یانەی ئارسیناڵ و بارسێلۆنا، رەخنەی له میکێل ئارتێتای راهێنهری یانهی ئارسیناڵ گرت.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پۆدکاستی “Stick to Football”، هێنری گوتی،
من ناڵێم نائومێدم لە ئارسیناڵ، بەڵام ئاساییە کە خەڵک ئێستا پرسیار لەسەر ئەوە بكهن کە تیمەکە چی دەکات، هەر راهێنەرێک لە سەرەتادا پێویستی بە کاته بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی، بەڵام لە سێ ساڵی رابردوودا، ئارسیناڵ لە دۆخێکدا بووە کە دەبوو لانی کەم نازناوێكی بهدهست بهێنێت یان له یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بێت.
Thierry Henry has questioned Arsenal’s progress 🫣 pic.twitter.com/pULefBP5WT
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) May 28, 2025
ئەفسانەکەی فەرەنسا وەک نموونە ئاماژەی بە یانەی مانچێستەر یونایتد کرد،
مانچێستەر یونایتد لە پێنج ساڵی رابردوودا لە پێنج یاریی کۆتاییدا یاریی کردووە، ئەو یونایتدەی کە هەمووان گاڵتهی پێدهكهن و پێدەکەنن، لە کاتێکدا ئارسیناڵ لە سێ ساڵی رابردووی بنیاتنانەوەدا، نەگەیشتۆتە هیچ یارییەکی کۆتایی.
Nah, Thierry Henry finished Arteta here. 😭 pic.twitter.com/2cIpn1Y5mn
— Vince™ (@Blue_Footy) May 28, 2025
هێنری هەروەها رەخنەی لە ئارتێتا گرت سەبارەت بە نهگواستنهوهی هێرشبەرێکی ژماره 9 و گوتی،
کاتێک سەیری پێکانی یاریزانانی تیپهكه و ئەو یاریزانانە دەکەیت کە هاتوونهته یانهكه، کاتی هەبوو بۆ ئەوەی یاریزانێكی ژمارە 9ـی زۆر باش بگوازێتهوه، بهڵام نهیانتوانیوه ئهم بۆشاییه پڕبكاتهوه.
سەرەڕای رەخنەکان، هێنری هێشتا پشتگیری خۆی بۆ ئارتێتا دووپاتکردەوە و دانی بەوەدانا كه کاری باشی کردووە، بەڵام نەبوونی نازناو لەم ماوەیەدا جێگەی پرسیارە، ئارسیناڵ بۆ سێ وەرزی لەسەریەک پلەی دووەمی پرێمیەرلیگی بەدەستهێناوە و لەم وەرزەشدا گەیشتە قۆناخی پێش کۆتایی جامی کاراباو و چامپیۆنزلیگ بهڵام نازناوی نهبردهوه.
هێنری ناوی چەند هێرشبەرێکی وەک ئەلێکساندەر ئیزاک، ڤیکتۆر یۆکێرێش و بێنیامین سێسکۆی هێنا کە ناویان پهیوهست كراوه به یانهی ئارسیناڵ، بەڵام یاریزانه فهڕهنسیهكه پێی باشە یانەکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێز بدات، کە پێی وایە دەتوانێت چارەسەری کێشەی هێرشبردنی یانەکە بکات.