ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول و چێڵسی ململانێی گواستنەوەی ئێکیتیکێ دەکەن

فرانکفورت بەهای یاریزانەکەی دیاریکردووە..

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هوگۆ ئێکیتیکێ، هێشبەری ئینتراخت فڕانکفۆرت چڕکردووەتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول زۆر بە رژی کار لەسەر گواستنەوەی هوگۆ ئێکیتیکێی فەڕەنسی دەکات.

فلۆریان ئاماژەی بەوەش کردووە، ئاڕنە سڵۆتی راهێنەری یانەکە و مایکڵ ئێدواردز، بەڕێوبەری جێبەجێکاری لیڤەرپوول ئارەزووی گواستنەوەی هوگۆ دەکەن و گفتوگۆیان بۆ گواستنەوەی کردووە، گەورەترین رکابەری رێدزیش چێڵسی لەندەنیە و ئامادەیە پارەیەکی زۆر لەپێناو یاریزانەکە خەرجبکات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە هێشتا ئینتراخت فڕانکفۆرت هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێنەگەیشتووە، بەڵام مارکوس کرۆشە بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانە ئەڵمانییەکە ئامادە نییە بە کەمتر لە 100 ملیۆن تۆرۆ دەستبەرداری ببێت.

هوگۆ ئێکیتیکێ هاوینی رابردوو بەبڕی 16.50 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە فڕانکفورت کرد و تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە هەیە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت، بەهای ئێستای هێرشبەرە 22 ساڵانییەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 55 ملیۆن یۆرۆیە.

هوگۆ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 48 یاریی بۆ فرانکفورت کردووە و بەشداریی 34 گۆڵی کردووە، 22 گۆڵی کردووە و 12 گۆڵیشی دروستکردووە.

دوایین پەرەسەندن؛ لیڤەرپوول شوێنگرەوەی نونێز دەگوازێتەوە و ئیزاک داهاتووی یەکلاییدەکاتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button