
یاریگا –
هەڵوێستی یانەی تۆتنهام ئاشکراکرا لەبارەی پۆستەکەی ئانج پۆستێکۆگلوی راهێنەریانەوە.
تۆتنهام بە یەکێک لە هەرە وێرانترین وەرزەکانی خۆیان لە مێژووی پرێمەرلیگ تێپەڕین کە لە پلەی 17 کۆتاییان پێهێنا، واتە راستەوخۆ لە دراوسێی سێ یانە دابەزیوەکە بۆ چامپیۆنشیپ.
ئەگەر ئەنجامەکانی یۆرۆپالیگ نەبوایە کە ئارامییەکی دابوو بە بەرپرسانی سپێرز لە بڕیاردان لەسەر پۆستێکۆگلو، ئەوا رەنگبوو هەرزوو لە پۆستەکەی دووریانخستبایەتەوە. هەربۆیە دەرفەتیان پێدا و لە کۆتاییدا جامەکەی بۆ بردنەوە لەسەر حیسابی مانجێستەر یونایتد کاتێک 1-0 لە خاکی ئیسپانیا شکستیان بە هاوتا ئینگلیزیەکەیان هێنا.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە گرایم بایلی رۆژنامەنووسی دیاری بەریتانی ئاشکرایکردووە، تەنانەت بردنەوەی یۆرۆپالیگیش هیچ دەستەبەرییەکی نەداوەتەوە پۆستێکۆگلو بۆ هێشتنەوەی لە یانە لەندەنییەکە، هەربۆیە ئەگەرێکی کراوەیە دووربخرێتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە ئینگلیزییەکان، ئەو ناوانەی تا ئێستا وەک بەهێزترین بژاردە بۆ شوێنگرەوەی راهێنەرە ئوسترالیەکە پاڵێوراونک؛ هەریەکە لە ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ کە پیشتر راهێنەری یانەکە بووە و ساڵی 2019 گەیشتە فیناڵی چامپیۆنزلیگ، ئۆلیڤەر گلاسنەری راهێنەری کریستاڵ پاڵاس و پاڵەوانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا کە لە مانچێستەر سیتی بردەوە و هەروەها فرانچێسکۆ فاریۆلی راهێنەری ئایاکسی هۆڵەندی.