ئاردان توران لە دەرەوەی تورکیا ئەرکی راهێنەرایەتی یانەیەک وەردەگرێت

یاریگا –
ئاردا توران لە چەند رۆژی داهاتوو دەبێتە راهێنەری شاختار دۆنێتسکی ئۆکراینی.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئاردا توران ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە چەند رۆژی داهاتوو بەفەرمی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی شاختار دۆنێتسکی ئۆکراینی دەگرێتە ئەستۆ، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ تاوەکو هاوینی 2027 دەبێت.
🚨🇺🇦 Arda Turan will sign in as new Shakhtar Donetsk manager in the next days, agreement done and here we go!
Former Barça and Atlético midfielder will start new chapter at Shakhtar replacing coach Marino Pusic.
Understand the contract will be valid until June 2027. 🇹🇷 pic.twitter.com/M0CAizuKNs
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 25, 2025
ئاردا توران (38 ساڵان) لە دەستپێکی کاری راهێنەرایەتی لەوەتەی مانگی ئەپرێلی 2023 راهێنەرایەتی ئەیوپسپۆری تورکی دەکات، لەگەڵ ئەو یانە تورکییە لە 84 یاری 45 بردنەوە و 14 یەکسان و 25 دۆڕانی بەدەستهێناوە.
توران لە شاختار شوێنی مارین پوشیچ دەگرێتەوە کە بەهۆی ئەنجامە خراپەکان لە راهێنەرایەتی یانە ئۆکراینییەکە دوورخرایەوە.