ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

مۆردیچ په‌یوه‌ندی به‌ مێسی ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی ئینته‌رمه‌یامی ئه‌مه‌ریكی دەیه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ لوكا مۆدریچ بكات كه‌ یاریزانه‌كه‌ بڕیاریدا ریزی یانه‌ی ریال مه‌درید جێبهێڵێت.

لۆکا مۆدریچ ئه‌مرۆ دوایین یاریی خۆی به‌ درێسی ریال مه‌درید ده‌كات و دوای 13 ساڵ پێکەوەبوون بڕیاریان لەیەکتر جیاببنەوه‌.

یاریزانە ناوەڕاستكاره‌كه‌ بە بردنه‌وه‌ی 28 نازناو بووە سەرکەوتووترین یاریزانی مێرێنگێ و خاوەنی ژمارەی پێوانەییه‌ و یەکێکە لەو یاریزانانەی تۆپی پێ کە زۆرترین جار نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە كه‌ شه‌ش نازناوه‌.


رۆژنامه‌ی ماركا و مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرایان كردووه‌، یانه‌ی ئینتەر مه‌یامی بە سەركردایه‌تی لیۆ مێسی ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ستێك پێشكه‌شی لۆكا مۆدریچ بكه‌ن و یاریزانه‌كه‌ درێسی ئینته‌رمه‌یامی بپۆشێت و له‌پاڵ مێسی و سوارێز و ئه‌لبا و بۆسكێتس یاریی بكات.


مۆندۆ دیپۆرتیۆ ئاشكراشی كردووه‌. ئینه‌رمه‌یامی ئاماده‌یه‌ بڕی 2.5 ملیۆن دۆلار وه‌ك مووچه‌ پێشكه‌ش به‌و یاریزانه‌ بكات و یاریكردنی ئه‌م یاریزانه‌ بۆ ئینته‌ر مه‌یامی خه‌ونی له‌مێژینه‌وی دەیڤید بێکهامی خاوه‌نی یانه‌كه‌یه‌ و ئەمە یەکەمجاریش نیه‌ په‌یوه‌ندی به‌و یاریزانه‌  كڕواتیه‌ ده‌كات.


جگه‌ له‌ ئینه‌رمه‌یامی چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ سعودیه‌ و له‌ ئه‌وروپاش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌ كڕواتیه‌كه‌ ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌پێی سه‌چاوه‌كانی هه‌واڵ بێت نزیكترین یانه‌ كه‌په‌یوه‌ندی پێوه‌بكات  یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مه‌ریكیه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button