ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ لیڤەرپوول کەی دیارترین ئەستێرەی ئەڵمانیا دەگوازێتەوە؟

ئاماژەکان دڵی هاندەرانی لیڤەرپوول خۆشکردووە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن لەسەر گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز دەستپێکردووە.

دوای رێککەوتنی هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەی جێرێمی فریمپۆنگ لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، دەستبەجێ لیڤەرپوول پرسیاری دۆخی ڤیرتزی لە لیڤەرکوزن کرد و لەو ساتەوە گفتوگۆکان دەستیانپێکردووە.

لیڤەرپوول باش تێگەیشتووە، گواستنەوەی ڤیرتز گرانترین گرێبەستی مێژووی یانەکە دەبێت، چونکە یانە ئەڵمانییەکە داوای بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی ئەستێرە 22 ساڵییەکە دەکات.

دوێنێ هەینی، تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردەوە، بایرن میونشن گەیشتە بڕوای تەواو کە ڤیرتز پەیوەندی بە یانەکەیان ناکات و لەڕێگەیە بۆ رێککەوتن لەگەڵ یانەکەی ئانفیڵد.

هەرچەندە فێرناندۆ کارۆ، بەڕێوەبەری لیڤەرکوزن لە ناوەڕاستی مانگی ئەپریل/نیسانی رابردوو، باسی لە ئەگەرێکی گەورەی مانەوەی ڤیرتزی کرد، بەڵام پێدەچێت، لیڤەرپوول هاوکێشەی گۆڕیبێت.

بەرپرسانی باڵای لیڤەرپوول ئەم مانگە پەیوەندییان لەگەڵ نوێنەرانی ڤیرتز گرێداوە و گفتوگۆی چڕیان لەبارەی وردەکارییانکردووە.

ڤیرتز لە هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرکوزن تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 واژۆکردووە.

ڤیرتز بە یەکێک لە باشترین یاریزانانی لاوی ئەوروپا هەژمار دەکرێت، لە وەرزی 2023-24 لەگەڵ لیڤەرکوزن بووە پاڵەوانی بۆندسلیگا و ڤیرتز بە باشترین یاریزانی خولەکە دەستنیشانکرا، دوای ئەوەی 18 گۆڵ و 20 ئەسیستی کرد.

لە وەرزی رابردووشدا، ڤیرتز 16 گۆڵ و 15 ئەسیستی بۆ تیمەکەی چابی ئاڵۆنسۆ کرد، لەلایەکی دیکەشەوە، ڤیرتز 29 یاریی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کردووە، لە یۆرۆی 2024دا، ڤیرتز دوو گۆڵی لە پێنج یاریدا کرد.

ڤیرتز لە هاوینی ساڵی 2020 لە یانەی کۆڵنەوە پەیوەندی بە لیڤەرکوزن کرد، لە سەرەتای ئەم مانگە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ Sports Illustratedدا دووپاتیکردەوە، دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە.

لیڤەرپوول هەنگاوێک لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی گەورە نزیکدەبێتەوە

ئێستا چی دەگوزەرێت؟

هەفتەی رابردوو مایکڵ ئێدواردس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لیڤەرپوول بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای گروپی فێنوەی سپۆرتس، گەشتی بۆستن، ویلایەتە یەکگرتووەکای ئەمریکای کرد.

ئامانجی سەرەکی گەشتەکە، وەرگرتنی رەزامەندی خاوەنانی لیڤەرپوول بوو بۆ گواستنەوەی ڤیرتز. بەگوێرەی رۆژنامە ئەڵمانییەکە بێت، ئەمەش دوای کۆبوونەوەی ماڵباتی ڤیرتز لەگەڵ بەرپرسانی لیڤەرپوول لە ئەمسترادام.

کۆبوونەوەی لیڤەرپوول و ماڵباتی ڤیرتز ئەرێنی بووە، لەسەر بنەمای کۆبوونەوەکە، بەرپرسانی لیڤەرپوول ئێستا زیاتر بە گواستنەوەکە گەشبینن.

گرێبەستی ئێستای ڤیرتز لە هاوینی ساڵی 2027 لە لیڤەرکوزن بەسەردەچێت و ئەوەی یەکلاییبووەتەوە، یاریزانە لیڤەرکوزن جێدەهێڵێت و ئێستا بایرن میونشن و لیڤەرپوول رکابەری لەسەر واژۆی دەکەن.

لیڤەرکوزن ئامادەیە بەبڕی 150 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ڤیرتز بێت، ئەمەش بەهایەکی زۆرە بۆ لیڤەرپوول، چونکە تاوەکو ئێستا گرانترین گواستنەوەی مێژووی لیڤەرپوول ڤیرجیڵ ڤان دایکە، کاتێک لە ساڵی 2017 بەبڕی 75 ملیۆن پاوەند لە ساوسامتنەوە گواسترایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button