ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ڤالڤێردی گرێبەستەکەی نوێکردەوە

ماوەی دەیەیەکە لە یانەکەیەتی..

Yariga App

یاریگا –

ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری ئاتلێتتک بیلباو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە.

پێگەی فەرمی بیلباو بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ ئێرنێستۆ ڤالڤێردی گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی راهێنەرە ئیسپانییەکەیان تاوەکو هاوینی 2026 نوێکردووەتەوە.

ڤالڤێردی لە سێ سەردەمی جیاواز و لە 2003 تاوەکو 2005، 2013 تاوەکو 2017 و لە 2022 تاوەکو ئێستا سەرپەرشتی بیلباوی کردووە. لەم وەرزەش توانی یانەکە بگەیەنێتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

ئەمە ئالنگارییەکی گەورەیە، بەرامبەر تیپەکە و هاندەرانیش هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەم، چامپیۆنزلیگ خەونێکی گەورەیە، رکابەرییەکی سەختە و هیوادارم وەرزی داهاتوو بەیەکەوە چێژی لێ وەربگرین.

ڤالڤێردی لە 449 یاریی سەرپەرشتی بیلباوی کردووە، 212 یاریی بردووەتەوە، 104 یاریی دۆڕاوە و لە 133 یاریی یەکسانبووە. نازناوێکی جامی شای ئیسپانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیسپانیای بۆ یانەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button