
یاریگا –
یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌مرۆ رۆیشتنی كارلۆ ئانچێڵۆتی و راده‌گه‌نێت و له هه‌فته‌ی داهاتووش ناوی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
رادیۆی ماركا بڵاویكردۆته‌وه، هەموو ئاماژەکان بۆ ئه‌وه‌ن كه یانه‌ی ریال مه‌درید ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی فەرمی لەسەر ڕۆیشتنی کارلۆ ئانچیلۆتی بڵاوبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به‌ته‌واوی پیشت راست نه‌كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رادیۆكه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بڕیاریشه هەفتەی داهاتوو ناوی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه ئاشكرا بكرێت كه وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چابی ئالۆنسۆ راهێنه‌ری بایرلیڤه‌ركوزن ببێته راهێنه‌ری یانه‌كه.
كارلۆ ئانچێڵۆتی به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل واژۆكردووه، له‌دوای كۆتایی هاتنی ئه‌م وه‌رزه ده‌بێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه.
هه‌روه‌ها راهێنه‌ری ئیسپانی چابی ئالۆنسۆ رۆیشتنی له بایرلیڤه‌ركوزن راگه‌یاندووه، وه‌ك ماركا ئاشكرایكردووه له‌وانه‌یه هه‌فته‌ی داهاتوو په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات.