ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆڕووسیا دۆرتموند لە گواستنەوەی براکەی بێڵینگهام نزیکدەبێتەوە

بێڵینگهامێکی دیکە دەبێتە زەردپۆش..

Yariga App

یاریگا –

بۆڕووسیا دۆرتموند هەنگاوێکی گرنگ لە گواستنەوەی جۆب بێڵینگهام، ئەستێرەی لاوی سەندەرلاند نزیکبووەتەوە.

جۆب بێڵینگهام برای بچوکی جود بێڵینگهامی ئەستێرەی ریال مەدریدە و یاریی بۆ سەندەرلاندی ئینگلیزی دەکات. رێچکەی برا گەورەکەی گرتووە و بەهۆی ئاستە بەرزەکەی سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپای بەلای خۆیدا راکێشاوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، لە کێبڕکێی گواستنەوەی جۆب، دۆرتموند پێش ئێنتراخت فڕانکفورت کەوتووە و لە گواستنەوەی یاریزانەکە نزیکبووەتەوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان، دۆرتموند هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی بەر لە دەستپێکی جامی جیهانی یانەکان گرێبەستەکەی بێڵینگهام یەکلایی بکاتەوە و لەم هەفتەیە گفتوگۆی زیاتر لەسەر گرێبەستەکە دەکەن.

جۆب، متمانەی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕای بەدەستهێناوە و لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ژێر 21 ساڵانی وڵاتەکەی جێگەی خۆی کردووەتەوە.

جۆب بێڵینگهام، پاش پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لەم وەرزەی چامپیۆنشیپ، بەفەرمی خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی خولەکەی بەدەستهێنا.

لەم وەرزە بە درێسی سەندەرلاند بەشداریی 39 یاریی کردووە، چوار گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و سێ گۆڵیشی دروستکردووە.

ناوەڕاستکارە 19 ساڵانییەکە هاوینی 2023 بێرمینگهامی جێهێشت و بەبڕی 1.75 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە سەندەرلاند کرد.

جود و جۆب بێڵینگهام

بابەتی زیاتر

Back to top button