ئیسپانیاگرنگترین

ئایا بارسێلۆنا بە ئەنقەست بە ڤیاریال دۆڕا؟

Yariga App

یاریگا –

دۆڕاندنی بارسێلۆنای پاڵەوانی لالیگا بە ڤیاریال لە گه‌ڕی پێش كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیا مشتومڕێکی بەرفراوانی دروستکردووه‌.

ئەم دۆڕاندنە له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌خۆ یەکەم دۆڕانی تیپەکە بوو دوای پێنج مانگ و له‌ ساڵی 2025 هیچ یارییه‌كه‌ی نه‌دۆراندووه‌، ئه‌مه‌ش لە کاتێکدا بوو کە ڤیاریال بەهۆی ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ گه‌یشتنی به‌ چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو مسۆگه‌ر كرد.

ئەم سیناریۆیە کە تیپێک بە شێوەیەکی یەکلایکەرەوە سوود لە ئەنجامی یارییەکەی بەرامبەر تیپێکی دیکە وەردەگرێت کە پێشتر نازناوەکەی مسۆگەر کردووە، پێشتر روویداوه‌، دیارترینیان 10 ساڵ لەمەوبەر بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنیا روویدا، ئەمەش پرسیارێک دەوروژێنێت، ئایا بارسێڵۆنا به‌ ئه‌نقه‌ست یارییه‌كه‌ی به‌ ڤیاریال دۆراندووه‌ یان تەنها دەرئەنجامێکی سروشتی یارییەکه‌ بوو پاڵه‌وانی خول دووچاری شكست بوو.


بارسێڵۆنا پێش ئه‌م یارییه‌ نازناوی لالیگای بەدەستهێنابوو؛ ئەمەش وایکرد ئەو یارییه‌ بۆ ئەو گرنگ نه‌بێت و خه‌ریكی ئاهه‌نگێران بن، لە بەرامبەردا، بۆ ڤیاریال یارییەکە یاریی کۆتایی بوو، بردنەوەیەک گەرەنتی سەرکەوتنی راستەوخۆی بۆ چامپیۆنزلیگ کرد، بەبێ گوێدانە ئەنجامی ریاڵ بیتیس یانه‌كه‌ دووچاری شكست بوو.

رووداوێکی مێژوویی هاوشێوە، له‌ یاریی نێوان بارسێڵۆنا و دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنا لە کۆتایی وەرزی 2014-2015 روویدا، لەو کاتەدا بارسێڵۆنا لویس ئێنریکی راهێنه‌ری بوو، چه‌ند یارییه‌ك پێش كۆتایی هاتنی خوله‌كه‌ نازناوه‌كه‌ان مسۆگه‌ر كردبوو، ئەمەش وایکرد بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنیا کە شەڕی مانەوەیان دەکرد و لانیکەم پێویستیان بە یەک خاڵ بوو بۆ ئەوەی بۆ خولی پله‌ دوو دانه‌به‌زن.


له‌و یارییه‌ بارسێڵۆنا (2-1) له‌ پێش بوو،ئه‌مه‌ش پێش ئەوەی دیپۆرتیڤۆ ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ یەکسان بکاتەوە و یارییه‌كه‌ به‌یه‌كسان بوون كۆتایی هاتوو لاكه‌رۆنیا له‌ خوله‌كه‌ مایه‌وه‌ و دانه‌به‌زی.

گومانەکان لەسەر ئەو یارییە بەهۆی لێدوانی ئەلبێرتۆ لۆبۆ، بەرگریکاری دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنا لەو کاتەدا زیاتر بوو، ئه‌و كات رایگه‌یاندبوو، لەناو یاریگادا لەگەڵ چاڤی هێرناندێزی کاپتنی بارسێلۆنا قسەی کردووە و داوای لێکردووە یاریی تیپەکەی کەمێک خاوتر بکاتەوە.

لە بارەی یارییەکەی بارسێلۆنا و  ڤیاڕیال، هەندێک پێیان وایە له‌وانه‌یه‌ بارسێلۆنا هەموو توانای خۆی به‌كارنه‌هێنابێت بۆ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌، بەتایبەتی کە بردنەوە هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ریزبه‌ند نەدەبووە نازناوه‌كه‌یان مسۆگه‌ر كردبوو، لەوانەیە هەستێک هەبێت کە تیپەکە بە هێمنی یاریی کردووە و کەشوهەوای ئاهەنگگێڕان پێش یارییەکە كاریگه‌ری له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ كردبێت.

لە لایەکی دیکەوە، بیانوی بەهێز دژی دۆڕانی بە ئەنقەست هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، ناوبانگی یاریزانان و راهێنەر پێویستی بەوەیە کە بەبێ گوێدانە بارودۆخەکە باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن، هه‌روه‌ها فلیک یاریزانە سەرەکییەکانی بە تەواوی پشوو پێنه‌دا کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ کێبڕکێكردن و بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ و ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئارەزووی ركابه‌ریكردن لەلایەن یاریزانانی بارسێلۆنا تەنانەت كه‌ لە کۆتاییدا سەرکەوتوو نه‌بوون بەهۆی هەڵەیەک یان چەند هەڵەیەکی بەرگری و گۆڵپارێز مارک ئەندرێ تێر ستیگن بوو.

زەحمەتە بە دڵنیاییەوە بڵێین بارسێلۆنا بە ئەنقەست بە ڤیاریال دۆڕا، ئەگەری زۆرتر ئەوەیە کە تیپەکە کە پێشتر نازناوەکەی بەدەستهێناوە و بەدەست ماندوێتی وەرزێکی درێژەوە دەناڵێنێت، بە ڕۆحی شەڕانگێزی کەمتر و  زۆر به‌گرنگیه‌وه‌ یارییه‌كه‌ی نه‌كردووه‌، ئه‌مه‌ به‌هۆكاری سه‌ره‌كی دۆرانه‌كه‌ داده‌نرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button