وادەی پەیوەندیکردنی فریمپۆنگ بە لیڤەرپوول ئاشکرا دەکرێت
یەکەم گرێبەستی هاوینە..

یاریگا –
ئەمڕۆ جێرێمی فریمپۆنگ، بەرگریکاری لاوی هۆڵەندی دەبێت بە یاریزانێکی نوێی لیڤەرپوول
رۆژنامەنووسەی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ جێرێمی فریمپۆنگ ببێت بە یاریزانی نوێی لیڤەرپوول و رێدز یەکەم گرێبەستی هاوینەی واژۆ دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی سکای، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ فریمپۆنگ دەکرێت، دواتر واژۆ لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکەی دەکات و تاوەکو هاوینی 2030 دەبێتە یاریزانی لیڤەرپوول.
🚨✍️ A decisive day for Jeremie #Frimpong, who is expected to become a new player for FC Liverpool today!
The medical is set to be completed today, as previously reported. The contract signing, valid until 2030, is to follow.
Once again confirmed: Frimpong was a desired… pic.twitter.com/WznqFI5Quz
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) May 19, 2025
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم گرێبەستە لەسەر خواستی تایبەتی ئاڕنە سڵۆتی راهێنەری لیڤەرپوولە، بەگوێرەی کواڵێتی، تەمەن و نرخی یاریزانەکە بە بژاردەیەکی گونجاوی زانیووە بۆ پڕکردنەوەی باڵی راستی بەرگری تیپەکە.
بەرگریکارە 24 ساڵانییەکە تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن هەیە، بەڵام لیڤەرپوول مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بەبڕی 35 بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ کاراکردووە.
جێرێمی لەم وەرزەدا، 48 یاریی بۆ کەتیبەکەی چابی ئاڵۆنسۆ کرد، خاوەنی پێنج گۆڵ و 12 ئەسیستە.