ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی ئاتلێتیکۆ مەدرید دوایین یاریی خۆی لە میترۆپۆلیتانۆ ئەنجام دەدات

Yariga App

یاریگا –

سبەی ئەستێرەیەکی ئاتلێتیکۆ دوایین یاریی خۆی لەبەردەم هاندەرانی یانەکەدا ئەنجامدەدات و دوای کۆتاییهاتنی وەرزەکە بەیەکجاریی مێترۆپۆلیتانۆ جێدهێڵێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، سبەی کۆتا یاریی دەبێت بۆ سیزار ئازپیلیکویتا لەنێو یاریگای خۆیاندا کاتێک لە هەفتەی 37 پێشوازیی ریال بیتیس دەکەن.

ئازپیلیکویتا لە هاوینی 2023 لە چێڵسیەوە روویکردە یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا. دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی نوێناکاتەوە.

وەک رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، سیزار لەبەر رێزی بۆ چێڵسی کە ماوەی 11 ساڵ درێسەکەی بلووزی پۆشی، ناگەڕێتەوە بۆ یاریکردن بۆ هیچ یانەیەکی پرێمەرلیگ. بەڵام هەر بە هاتنەپێشەوەی پرۆژەیەکی دڵخواز ئەوا هەر لە ئەوروپا دەمێنێتەوە یاخود روودەکاتە کیشوەرێکی دیکە.

ئازپیلیکویتا تەمەنی گەیشتووەتە 35 ساڵ. لەم وەرزە تەنها 19 جار لەلایەن سیمیۆنی راهێنەرەوە بەشداریپێکراوە لە سەرجەم پاڵەوانێتتەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button