ئیسپانیاسعوودیەگرنگترین

سعودییه‌كان خاوه‌ندارێتی ته‌واوی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئيسپانیان به‌ده‌ستهێنا

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەلمێریای ئیسپانی بە تەواوی خاوەندارێتی بۆ وەبەرهێنانی سعودیە بە سەرۆکایەتی گروپی ئێس ئێم سی کە کۆمپانیایەکی پێشەنگی میدیا و ریکلام و تەکنەلۆجیایە كه‌  محەممەد خورەیجی سەرۆکایەتی ده‌كات راگه‌یاند.

یانە ئیسپانییەکە لە بەیاننامەیەکدا لە پێگەی فەرمی خۆیدا رایگەیاندووە، گروپی ئێس ئێم سی سعودیه‌ هاوبه‌شی یانه‌كه‌مانی به‌ده‌ستهێنا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووه‌، ئێستا یانه‌كه‌ سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی رەزامەندی لالیگا و لایەنە پەیوەندیدارەکانه‌ و به‌م زووانه‌ كاره‌كان ته‌واو ده‌كرێت و دوای جێبەجێکردنی سەرجەم مەرجەکانی گرێبەسته‌كه‌ به‌ هاوبه‌شی خاوه‌ندارێتی یانه‌كه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنن.


لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە به‌ده‌ستهێنانی خاوه‌ندارێتی یانه‌كه‌ له‌لایه‌ن کۆمپانیاکە هەنگاوێکی ستراتیژی گرنگە بە ئامانجی  بنیاتنانی مۆدێلێکی وەرزشی و وەبەرهێنانی مۆدێرن بۆ یانەکە و بەرزکردنەوەی ئاستی یانه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا و جیهان و محەمەد خورەیجی سەرۆکایەتی یانه‌كه‌ دەگرێتە ئەستۆ.

یانەی ئەلمێریا ده‌شڵیت، خورەیجی بە کەسایەتییەکی کاریگەر لە بواری میدیا و ریکلام و وەبەرهێنانی وەرزشی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراوە، ئەو بە دیدگای گەورەی خۆی چارەسەری تەکنیکی و بازرگانی بۆ یانه‌كه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ و كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوه‌.

ئەلمێریا لە ساڵی 7989 دامەزراوە و ئێستا لە خولی پلە دووی ئیسپانیا بەشداری دەکات، تورکی ئەلشێخ لە ساڵی 2019 به‌شێكی كه‌م له‌ پشکەکانی ئەلمێریا کڕی ئه‌وكات بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بوو، لەو ماوەیەدا تیپەکە دوو وەرزی لە خولی پلە یەکەکانی ئیسپانیا بەسەر برد.

بابەتی زیاتر

Back to top button