ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ یەکەم گرێبەستی ئەم هاوینەی لیڤەرپوول ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا –

فریمپۆنگ لەسەر بەندە کەسییەکانی لەگەڵ لیڤەرپوول گەیشتووەتە رێککەوتن، هەنگاوێک لە پەیوەندیکردنی بە رێدز دوورە.

فلۆریان پلێتینبێرگ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەڵمانی لە کەناڵی سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە، جێرێمی فریمپۆنگ بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزن لەگەڵ لیڤەرپوول لەسەر بەندە کەسییەکانی هاوڕایە و چەند وردەکارییەکی کەم ماون، بۆ ئەوەی هەردوولا لەسەری بگەنە رێککەوتن.

پلێتینبێرگ رایگەیاندووە، فریمپۆنگ ئامادەیە بچێتە ریزەکانی لیڤەرپوول، چونکە ئارنە سلۆت راهێنەری لیڤەرپوول چاوی لەسەر ئەو بەرگریکارە راستەیە و دەیەوێت ئەم هاوینە بیگوازێتەوە بۆ ئەوەی لە ئانفێڵد شوێنی ئالێکساندەر ئارنۆڵد بگرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی فریمپۆنگ لەگەڵ لیڤەرکوزن 35 بۆ 40 ملیۆن یۆرۆیە.

دەیڤد ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی بەریتانی لە تۆڕی وەرزشی ئاتلەتیک رایگەیاندووە، فریمپۆنگ لەسەر بەندە کەسییەکانی لەگەڵ لیڤەرپوول کێشەی نییە و چاوی لەوەیە بچێتە ریزەکانی رێدز، بەرگریکارە 24 ساڵانەکە لە گفتوگۆیەکانی زۆر بەرەو پێشەوە چووە و نزیکە ببێتە یەکەم گرێبەستی ئەم هاوینەی لیڤەرپوول.

بابەتی زیاتر

Back to top button