
یاریگا –
جگە لە خولی ئەستێرەکان و جامی عێراق پاڵەوانێتییەکی نوێ رێکدەخرێت، لە وەرزی داهاتووەوە پاڵەوانێتییە نوێیەکە لەژێر سەرپەرشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دەستپێدەکات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگەیاندووە، سبەی پێنجشەممە پاڵەوانێتییەکی نوێی تۆپی پێ رادەگەیەنن و وردەکاری و شێوازی بەڕێوەچوونی ئاشکرا دەکرێت، کە سبەی پێنجشەممە کاتژمێر 05:00ـی ئێوارە لە بەغدا بە ئامادەبوونی نوێنەری یانەکان وردەکاری و یانە بەشداربووەکان رادەگەیەنن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە بەیاننامەکەیدا بانگهێشتی یانەکانی کردووە، بۆ ئەوەی لە کۆنگرەکەی سبەی ئامادەبن کە جگە لە راگەیاندنی ئەو پاڵەوانێتییە، چەند چالاکی و بڕیاری دیکەیان دەبێت.
ئێستا لە عێراق، جام و خولی عێراق بەڕێوە دەچێت، وابڕیارە سەرەتای وەرزی نوێ جامی سوپەری عێراق بە بەشداریی چوار بۆ شەش یانە بەڕێوە بچێت، کە یانەی دهۆک پێشنیازێکی کردووە بۆ ئەوەی میوانداریی جامی سوپەری عێراق بکات و بە شێوازێکی جیاواز و نوێ بەڕێوە بچێت.