ئیتاڵیا

کوڕەکەی ئەنچلۆتی داواکراوە بۆ شوێنی فابریگاس

Yariga App

یانەی کۆمۆی ئیتاڵی بیر لەوە دەکات داڤیدی ئەنچلۆتی بکاتە راهێنەری یانەکە لە باری رۆیشتنی سیسک فابریگاس بۆ لیڤەرکوسن.

ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە هەیە داڤیدی دەیەوێت سەربەخۆ کاربکات و لەگەڵ نزیک بوونەوەی وادەی رۆیشتنی کارلۆ ئەنچلۆتی لە ریاڵ مەدرید  باس لەوە دەکرێت ناوبراو لەلایەن چەند یانەیەکی ئەورووپاوە داواکراوە.

بەگوێرەی جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ناودار، داڤیدی یەکێکە لە بژاردەکانی کۆمۆ بۆ جێگرتنەوەی فابریگاس  بۆ وەرزی داهاتوو بەڵام ئەمە تەنها کاتێک روودەدات ئەگەر فابریگاسی راهێنەری کۆمۆ پەیوەندی بە لیڤەرکوسنەوە بکات وەک ئەوەی دەنگۆکانی بازاڕی گواستنەوە باسی دەکەن.

لیڤەرکوسن لەلایەن خۆیەوە بەدوای راهێنەرێک دەگەڕێت دوابەدوای ئەوەی چابی ئەلۆنزۆ بەفەرمی رۆیشتنی راگەیاند و دەبێتە جێگرەوەی کارلۆی باوکی داڤیدی لە مەدرید.

داڤیدی ماوەی نۆ ساڵە یاریدەدەری باوکیەتی لە یانەکانی بایەرن میونشن، ئێڤەرتۆن، ناپۆلی و ریاڵ مەدرید. چاوەڕوانناکرێت لەگەڵ باوکی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە بکات و لەبری ئەوە هەوڵ دەدات چانسی خۆی لە راهێنەرایەتی یانەیەک تاقی بکاتەوە.

فابریگاس لەم وەرزەدا کارێکی نایاب لەگەڵ کۆمۆ ئەنجام دەدات کە هاوکات خۆی یەکێکە لە خاوەنەکانی ئەو یانەیە و لە پلەی دەیەمی خولەکەدان. هەروەها لە کۆتا پێنج یاریدا سەرجەمیان بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button