ئینگلتەرا

گواردیۆلا: ئەگەر دامانبەزێنن بۆ خولی پلە دوویش، هەر لە سیتی دەمێنمەوە

یاریگا- پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مان سیتی هاتۆتە دەنگ لە هەمبەر ئەو سزایەی لەلایەن یوفاوە خراوەتە سەر یانەکەی.

گومانەکان بۆ ئەوە دەچوون کە دوای ڕاگەیاندنی سزای سڕکردنی سیتیزین بۆ دوو ساڵ لە چامپیۆنزلیگ، ئەستێرەکانی ئەو یانەیە و لە سەرووی هەمووشیانەوە پیپی ڕاهێنەر، ملی ڕێگەیەکیتر بگرنە بەر بەرەو یانەکانیتر، بەڵام وەک ئەمڕۆ لە زۆرێک سەرچاوە جیهانیەکاندا هاتووە، لێدوانێکی گواردیۆلا بڵاو بۆتەوە کە ناوبراو لە کۆتا گردبوونەوەی لەگەڵ یاریزانەکانیدا گوتوویەتی: “سەیرکەن، لە هەر خولێکبین، من هەر لێرە دەمێنمەوە. تەنانەت ئەگەر دامانبەزێنن بۆ خولی پلە دووی ئینگلتەراش، من هەر دەمێنمەوە. ئەمە ڕێک ئەو کاتەیە کە هەموومان پێکەوە بەستراوبین.”

هەینی ڕابردوو یوفای سزای مان سیتی دا بە سڕکردنی لە دوو ساڵی چامپیۆنزلیگی داهاتوو بەهۆی شکاندنی یاساکانی دارایی خاوێن لەلایەن ئەو یانەیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button