فه‌ره‌نسا

🎥: دوای ئاهەنگگێڕانی هاندەرانی پاریس ئاگر لە شەقەمەکان کەوتەوە و چەند کەس بریندار بوون

سێ بریندار و ئاگرکەوتنەوە لە دڵی پاریس...

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی شەڕ و ئاژاوەی نێوان هاندەرانی پاریس سانجێرمان و چەند تووندڕەوێک دۆخی شەقامەکانی پاریس ئاڵۆزبوو و چەند ئۆتۆمبێلێکیش سوتێنراون.

بەگوێرەی راپۆرتی پۆلیسی پاریس، ئۆتۆمبێلێک لە شەقامی شانزێلێزێ، خۆی کێشاوە بە سێ کەس و لە ئەنجامدا سێ کەس بریندار بوون. یەکێکیان باری تەندروستی ناجێگیرە.

دوای ئەوەی پاریس سانجێرمان بۆ دووەمجار لە مێژوو بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ سەرکەوت، هاندەرەکانیان لەگەڵ فیکەی کۆتایی رژانە سەرشەقامەکان و شێتانە ئاهەنگیان دەگێڕا. لەکاتی ئاهەنگگێڕان، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە سێ هاندەردا کێشا. بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی پاریس، رووداوەکە سێ برینداری لێکەوتووەتەوە، کە باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە. لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ئەم شەقامە بەناوبانگە پڕی هاندەر بوو کە ئاهەنگی سەرکوتنیان دەگێڕا، بەڵام پێکدادانەکان پەرەیان سەند.


خزمەتگوزاری فریاکەوتن بە خێرایی چارەسەری سێ بریندارەکەی کرد و یەکێکیان گەیەندرایە نەخۆشخانە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لۆ پاریزیەن، بەشی پۆلیسی پاریس و دەسەڵاتداران نەیانتوانیوە پشتڕاستی بکەنەوە کە ئایا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ناسنامەی پشتڕاست کراوەتەوە و رووبەڕووی دادگا کراوەتەوە یاخود نا.

ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی پاریس سانجێرمان بەپەلە بەرەو ئەو ئۆتۆمبێلەی کە بووە هۆی رووداوەکە رۆیشتن و ئاگریان لە ئۆتۆمبێلەکە بەردا. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ناچار بوون دەستوەردان بکەن بۆ ئەوەی ئاگرەکە تەشەنە نەکات. ئالۆزییەکان بەردەوام بوو و رووداوی زیاتر روویدا، لەوانە ئاگر لە چەند دوکانێک لە یەکێک لە شەقامە بەناوبانگەکانی پاریس بەردرا و بە تەواوەتی پەنجەرەکانیان شکێندران. شەوێک کە بڕیار بوو تەنیا بۆ ئاهەنگ گێڕان بێت بە هۆی کردەوەی چەند توندڕەوێکەوە لێیان بوو بە شیوەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button